وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ئۆکراینای کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە کێڤ و پاڵپشتی ئەمەریکای بۆ ئۆکراینا دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی سێشەممە (14/ئایار/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی کێڤی کرد، "لە سەردانەکەدا کۆبوونەوەی جیاواز دەکرێت و پشتیوانی ئەمەریکا بۆ کەرتە جیاوازەکانی ئۆکراینا"تاوتوێ دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی، "بۆ ئەوەی ئۆکراینا بتوانێت سەرکەوتوو بێت لە بەرانبەر ڕووسیادا، چەکەکانی ئەمەریکا گەیشتوون و بەردەوام دەبین لە ناردنیان. لە پاکێجی هاوکارییەکانماندا بۆ وڵاتان نزیکەی (61) ملیار دۆلات بۆ ئۆکراینا تەرخان کراوە".

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا جەختی لە مەترسییەکان بۆ سەر دۆخی مرۆیی لە وڵاتەکەیدا کردەوە و باسی لەوە کرد، "هاووڵاتییانمان لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامی مووشەکەکانی ڕووسیادان، داوا دەکەین بە زووترین کات پشتیوانی زیاتری سوپا بکرێت بە تایبەت دابین کردنی پشتیوانی بەرگریی ئاسمانی زیاتر لە پێناو پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل".

لە سەرەتای جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە ئەمە چوارەم جارە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ئۆکراینا دەکات. و ئەم وڵاتە بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕێت و هێرشە مووشەکییەکان لە دژی چڕتر کراونەتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین