رووحانی: سەرۆکەکانی داهاتووی ئێران مافی ئازادی رادەربڕینیان نابێت ئێران

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی "گەلی ئێران"ی کردووە، سەبارەت بە هۆکارەکانی پێشنیارکراوی ئەنجومەنی چاودێر بۆ بێبەشکردنی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری.

رۆژی دووشەممە (13/ئایار/2024) یۆرۆنیوز لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە، حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، لە نامەکەیدا کە ئاراستەی "خەڵکی ئێران" کردووە تێدا نووسیویەتی: "ئەمە بەرگریی کەسی من نییە، بەڵکو بەرگریکردنە لە کۆماریەت و (ئیسلام)ی دەوڵەتە؛ بەرگرییەک، کە وەک پارێزەری راستەوخۆی هەموو میلەتی ئێران، نابێ لەمە زیاتر لاواز بکرێت".

رووحانی لەم نامەیەدا، کە لە لایەن پێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری خۆیەوە بڵاوکراوەتەوە، نامەکەی ئەنجومەنی چاودێری وەک "تۆمەتبارکردنێک لە دژی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەتی تەدبیر و هیوا، نەک تەنیا خودی کەسایەتی خۆی" وەسف دەکات و دەڵێت، ئەو تۆمەتانە لە دژی، هیچ جۆرە متمانیەکیان نییە.

رووحانی لە نامەکەیدا نووسیویەتی ناوەڕۆکی نامەی سکرتێری ئەنجوومەنی چاودێری سەبارەت بە بێبەشکردنی لە هەڵبژاردن، "سەلمێنەری ئەوەیە، کە باڵاترین پلەی هەڵبژێردراوی راستەوخۆی گەلی ئێران، کە (بە دەنگی ملیۆنان هاوڵاتی ئێرانی دیاریکراوە) تەنانەت لەئاستی هاوڵاتییەکیش مافی ئازادی دەربڕینی نییە".

لە درێژەی نامەکەیدا نووسیویەتی: "سەرۆکەکانی داهاتوو (ئەگەر ئەم پلە و دامەزراوەیە بمێنێتەوە) پێویستە بزانن، کە بەم تۆمەتە تەنانەت ئەوانیش ئیتر ئازادی سیاسییان نییە و توانای جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانیانی خۆیان نییە و لەبری دەستوور پێویستە ملکەچی ئەنجومەنی چاودێران بن.

حەسەن رووحانی هەروەها لە ژیانی سیاسی خۆیدا پێنج خولی نوێنەرایەتی لە پەرلەمان و سێ خولی نوێنەرایەتی لە ئەنجومەنی شارەزایانی سەرکردایەتی تۆمار کردووە.

لە ئێستادا رووحانی لە نامەکەیدا کە ئاراستەی "خەڵکی ئێران" کردووە، بە چوار تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجوومەنی چاودێران"، "نەبوونی دیدگای سیاسی"، "پابەندنەبوون بە دەستوور" و "پێشێلکردنی باوەڕە ئایینییە رەسەنەکان" کە ئەنجومەنی چاودێری لەبارەیەوە وروژاندوویەتی، وەڵامی داوەتەوە.

سەرۆکۆماری پێشووی ئێران لە بەشە سەرەتاییەکانی ئەم نامەیەدا پرسیاری ئەوەی کردووە، "ئایا فەقێیەکانی ئەنجوومەنی چاودێری بە کەمترین ئەزموونی سیاسی، ئەمنی و دیپلۆماسی، بۆ رەتکردنەوەی کاندیدەکان، بەهۆی ئەوەی ناوی دەنێن زانین و تێگەیشتنی سیاسی، شایستەیی پسپۆڕییان هەیە؟

سەرچاوە: یۆرۆنیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین