پەنجا ساڵەی شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی بەرز ڕاگیرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

پەنجا ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا تێپەڕی، لە ساڵیادی شەهیدکردنیاندا یادیان کرایەوە پەردە لە سەر پەیکەری (ئافرەتی ئازاد) لادرا.

ئەمڕۆ (12/ئایار/2024) لە ساڵیادی پەنجا ساڵەی شەهیدکردنی لەیلا قاسم لە سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، پەردە لەسەر پەیکەری ئافرەتی ئازاد لادرا. 

لەیلا قاسم و هاوڕێکانی، لە ڕۆژی 12ی ئایاری 1974 لە دادگایی کردنێکی نا دادپه‌روەرانە، بڕیاری لە سێدارەدایان بۆ دەرچوو، لەیلا قاسم بە جلی کوردی و ھەر چوار ھاوڕێكەی بە ناوەکانی جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان لەسێدارە دران. تا ئێستا بوونە سیمبولی ئازایەتی و خەبات و ساڵانە یادیان بەرز ڕادەگیرێت.

دواتر پێشانگەیەک کرایەوە وباس باس لە خەبات و ڕۆڵ و نەبەردی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی کرا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی حکوومی و حزبی ئامادەی ئەم مەراسیمە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین