ئێران وەڵامی کەنەدا دەداتەوە ئێران

نوچەنێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پرۆژەیاسای ئەنجومەنی گشتی کەنەدا سەبارەت بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران، بە توندی ئیدانە دەکات. و دەڵێت "ئەوە هێرشکردنە سەر سەروەری ئێرانە".

ڕۆژی شەممە (11/ئایار/2024) ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پرۆژەیاسای ئەنجومەنی گشتی کەنەدا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی هێزی سەربازی فەرمی، هەنگاوێکی ناژیرانە و دوژمنکارانە و پێچەوانەی پێوەر و پرەنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتییە، لەوانەش دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی حکومەتەکان، ئەمەش هێرشکردنە سەر سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە و بە توندی ئیدانەی کرد.

گوتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئێران دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکی نابەرپرسانەیە لە رێگای هەڵە، کە پەرلەمانتارانی کەنەدا لە ماوەی دەیەی رابردوودا لە ژێر کاریگەری حکومەتی ئیسرائیل و هاوتەریب لەگەڵ هەندێک گرووپ کە پێگە و بەهایان نییە، گرتووەتە پێش.

کەنعانی دەڵێت، سوپای پاسداران دامەزراوەیەکی نیشتیمانییە و خاوەنی ناسنامەیەکی فەرمی و یاسایی ئێرانە، کە هاوکات لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی تر، بەرپرسیارە لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سنوورەکانی وڵات.

گوتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئێران جەختی لەوە کردەوە، کردەوەی نەزانانە و بێئاگایانەی ئەنجومەنی گشتی کەنەدا، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر توانا و دەسەڵاتی ئەم هێزە کەم ناکاتەوە.

کەنعانی راشیگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات، بە مافی خۆی دەزانێ وەڵام و رێوشوێنی گونجاو و بەرپەرچدانەوەی ئەو کردەوانە کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دژی حکومەتی ئێرانن، بگرێتەبەر.

سەرچاوە: ئیسنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین