شاخەوان عەبدوڵڵا: لە ئەمڕۆوە دەست دەکرێت بەهەڵگرتنی خێمەى عەرەبى هاوردە لە پەلکانە کوردستانی

نوچەنێت

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبارەى گرژییەکانى پەلکانەى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە زووترین کات خێمەى عەرەبە هاوردەکان هەڵدەگیرێت و جووتیارانى کورد دەتوانن دروێنەى خۆیان بکەن.

ئەمڕۆ شەممە (11/ئایار/2024) شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دەست بەهەڵگرتنی خێمەى عەرەبە هاوردەکان دەکرێت و جوتیارەکان دەست بەدروێنەوەی بەرهەمەکانیان دەکەن.

لە ئاگادارییەکەادا هاتووە،  "دوای رێگرییەکانی ئەم دوایەی سوپا لە جوتیارانی کورد بۆ دروێنەوەی بەرهەمەکانیان لە ئەنجامی سکاڵای عەرەبی هاوردە، لەگەل بەڕێز سەرۆک وەزیران و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکان لەبەغدا قسەمان کردو لەرۆژی چوارشەمەوە فەرمان بە ئۆپەراسیونەکانی کەرکوک کرا رێگرییەکان هەڵگرن و جوتیاران دورینەوەی بەرهەماکانیان دەست پێ بکە."

ڕۆژى پێنجشەممە (9-5-2024) هەندێ عەرەبى هاوردە خێمەیان لە گوندى پەلکانەى سەر بە ناحیەى سەر گەڕان هەڵدا بۆ رێگریکردن لە دروێنەى جووتیاراتى ئەو گوندە.

شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێت، "بۆ ئاگاداری هەموولایەک رۆژی پێنج شەمی رابردوو پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بریارەکانی بەعس لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراو پشت بەخودا لەیەکەم دانیشتنی داهاتوی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکە دەکریت بۆ ئەوەی ئەو کێشانە بەشێوەی یەکجاری کۆتایی پێ بێت."

 

دەقى ئاگادارییەکەى  جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بۆ جوتیارانی گوندی پەڵکانە و جوتیارانی سنووری کەرکووک:

دوای رێگرییەکانی ئەم دوایەی سوپا لە جوتیارانی کورد بۆ دروێنەوەی بەرهەمەکانیان لە ئەنجامی سکاڵای عەرەبی هاوردە، لەگەل بەڕێز سەرۆک وەزیران و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکان لەبەغدا قسەمان کردو لەرۆژی چوارشەمەوە فەرمان بە ئۆپەراسیونەکانی کەرکوک کرا رێگرییەکان هەڵگرن و جوتیاران دورینەوەی بەرهەماکانیان دەست پێ بکەن، بەڵام بەداخەوە بەهەر هۆکاریک بیت ئەو نوسراوە نەگەیشتبوە کەرکوک و ئەمرۆ جاریکی تر لەرێگای بەغداوە نوسراوەکەمان گەیاندە کەرکوک و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکانی کەرکوک نوسراوەکەیان وەرگرت و لە ئەمڕۆوە دەست بەهەلگرتنی خێمەکان دەکەن و جوتیارەکان دەست بەدورینەوەی بەرهەمەکانیان دەکەن، بۆ ئاگاداری هەموولایەک رۆژی پێنج شەمی رابردوو پرۆژە یاسای هەلوەشاندنەوەی بریارەکانی بەعس لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراو پشت بەخودا لەیەکەم دانیشتنی داهاتوی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکە دەکریت بۆ ئەوەی ئەو کێشانە بەشێوەی یەکجاری کۆتایی پێ بێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین