سەرۆكى هەرێمى كوردستان چەند پەيامێكى لەسەر سەردانەكەى بۆ ئێران بڵاوكردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى ئايار/ 2024( سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە كۆنفراسێكى رۆژنامەوانى تيشكى خستە سەر ناوەڕۆكى سەردانەكەى گوتى، بەسوپاسەوە پێشوازیمان لەلایەنرابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان لێکرا و کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی گشتی زۆر باش بەڕێوەچوون."
لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، بە سوپاسەوە پێشوازیمان لەلایەن رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان لێکرا و کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی گشتی هەموویان زۆر بەباشی بەڕێوەچوون سوپاسی پێشوازیی هەموویان دەکەین لە شاندی هەریمی کوردستان.
سەبارەت بە پەيوەندييەكانى ئێران و هەرێم جوختى لەسەر ئەوە كردەوە، پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی زۆر گرنگە، پەیوەندییەکی مێژووییە و زۆر شتی هاوبەشمان هەیە کە بەیەکەوەمان دەبەستنەوە، لە مێژوو و دوای سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تائێستاش زۆر شتی گرنگمان هەیە کە بەیەکەوەمان دەبەستنەوە، هەرێمی کوردستان خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دراوسێیەکی هەرە گرنگ کە هەمیشە لە رۆژە سەختەکاندا یارمەتیی هەرێمی کوردستانی داوە و ئەو شتانەی دەبنە هۆی ناکۆکی لەم پەیوەندییە من هەست دەکەم لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە تەئکید لە هەرێمی کوردستانیش ئیرادەیەکی جدیمان هەیە بۆ ئەوەی نەیانهێڵین.
سوپاسی هەموو ئەو هاوکاریی و پشتیوانیانەمان کردن کە لە قۆناخە سەختەکاندا پشتیوانییان کردووین، بێگومان هەندێک کێشەش هەن، لەو رێگەیەدا بەڵام ئەوەی من دەیبینم و بە نیسبەت ئێمە گرنگە ئەوەیە دەبێت هەوڵبدەین ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.
نوێ دەكرێتەوە…..
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment