سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه
نوچەنێت
ڕۆژى شەممە (چوارى ئایار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ریكى كرد كه له سیناتۆر جۆنى ئێرنتس و سیناتۆر تێد با‌د و ژماره‌یه‌ك له یاوه‌رانیان پێكهاتبوو.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى"، تاوتوێ كرا.
شانده‌كەى سێنات، به‌رده‌وامیى پشتیگریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه "ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك بایه‌خ و گرنگى به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات. هه‌روه‌ها ستایشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌یان له تێكشكاندنى داعش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراقدا" كرد.
پەیوەست بە به‌رده‌وامیى پشتگیریى سێنات و كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكاى له هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى ده‌ربڕى و جه‌ختى له "خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا" كرده‌وه.
بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بابه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێزان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment