ژنێک گیانی لە دەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەهۆی بارانبارینی ئەمڕۆوە ژنێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. بە گوتەی قائیمقامی پیرمام، ئەم کەسانە بە ڕێکەوت لەوێوە ڕۆیشتوون

ئەمڕۆ چوارشەممە(1/ئایار/2024) بارانبارینی بە لێزمە دەبارێت و هەورە بروسکەی لە گەڵدا دەبێت. هۆشداریش درا بە هاوڵاتییان ئەگەر بە کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە باشترە.

دوای بارانبارینی بە لێزمە، لە ناحیەی کۆڕێ دیواری گۆڕستانێک ڕووخا و چوارکەس کە لە تەنیشت گۆڕستانەکە ڕۆیشتوون کەوتوونە ژێر دیوارەکە، بەو هۆیەوە ئافرەتێکی تەمەن 25 ساڵ کە دووگیان بووە گیانی لە دەستداوەو چوار کەسیش برینداربوون.

حامید ئیسماعیل، قایمقامی قەزای پیرمام ڕایگەیاند" بەھۆی بارانبارینی بە لێزمە دیواری گۆڕستانێک ڕووخاوەو کەسێک بەناوی مەنال زەینەدین گیانیلەدەستدا وەو سێ کەسی دیکەش بریندابوون"."

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ھەرێمی کوردستان، بارانبارینی پچڕ پچڕ و ھەندێک کات لێزمەباران دەبارێت و ھەورە برووسکەی لەگەڵ دەبێت، هەروەها هۆشداریش درا بە هاوڵاتییان ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت بە مەبەستی خۆپاراستن لە ماڵەکانیان بمێننەوە باشترە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین