قەیرانێکى نوێ لە نێوان فەڕەنسا و تورکیا سەرهەڵدەدات
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکى ئایار/2024) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا داوایەکى کۆمەڵەى نیشتمانیى فەڕەنساى ڕەتکردۆتەوە، ئەوەش بۆتە قەیرانێکى نوێى نێوان پاریس و ئەنقەرە.
وەزارەتى دەرەوەى تورکیا لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، تۆمەتەکانى سەبارەت بە ئاشوورى و کلدانەکان لە سەردەمى عوسمانییەکان، کە لەلایەن کۆمەڵەى فەڕەنساوە دەرچووە، هیچ پاڵپشتییەکى یاسایى و مێژوویى نییە، ئەو بڕیارە بە بێ بنەما و هەڵوەشاوە ناودەبەین و هەوڵێکە بۆ شێواندنى رووداوە مێژووییەکان لەپێناو بەرژەوەندیى سیاسى.
وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو بڕیارە ناکۆکە لەگەڵ ڕێککەوتنى (1948)ـى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگرى لە تاوانى کۆمەڵکوژى و سزاکانى.
لە چەند ڕۆژى ڕابردوو، سلیڤان مایار، سەرۆکى فراکسیۆنى رێنیساس (کە زۆرینەى سەرۆکایەتى) پێکدەهێنێت پێشنیارى کرد، بە زۆرینەى دەنگ لە کۆمەڵەى نیشتمانیى فەڕەنسا قبووڵ کرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment