کچێکی تەمەن هەژدەساڵ گیانی لە دەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی گەنج، بە هۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا بریندار دەبێت، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لە دەستدەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە (29/نیسان/2024) کچێکی تەمەن هەژدە ساڵ لە گەڕەکی کەلاری کۆن، بە هۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا بە سەختی بریندار بوو. دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، کچێکی تەمەن هەژدە ساڵ، لە گەڕەکی کەلاری کۆن بە هۆی تەزووی کارەباوە بە سەختی برینداربوو.

بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ئەم کچە گەنجە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کراوە لە شاری سلێمانی، بەڵام گیانی لە دەستدا.

بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ چۆنێتی ڕووداوەکە، پۆلیسی گەرمیان دۆسیەی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین