مەسرور بارزانى: شەهیدانی قەڵادزێ هەمیشە لەیادمانن کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان  لە ساڵیادى بۆردوومان کردنى زانکۆى سلێمانى لە قەڵادزێ لە پەیامێکدا دەڵێت، "شەهیدانی ئەم کارەساتە هەمیشە لەیادمانن."

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/نیسان/2024) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە (50)مین ساڵیادى بۆردوومان کردنى قەڵازدێ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردومان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە."

 

دەقی پەیامەکەى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان:

 نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردومان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە.

هەروەها لە ساڵی 1982، خۆپێشاندانێکی شارەکەی گولە باران کرد کە بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی بۆردومانەکە ئەنجامدرا بوو.

شەهیدانی ئەم کارەساتە هەمیشە لەیادمانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین