ئەردۆغان نیگەرانە لە هەڵوەشاندنەوەى کورسى کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت

وەزیرى هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئاشکراى دەکات، لەسەر هەڵوەشاندنەوەى کورسى کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان شاندێکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات و دەشڵێت، ئەردۆغان نیگەرانى خۆى لەو بڕیارەى دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق دەربڕیوە.

ڕۆژى سێشەممە (23/نیسان/2024) ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24 ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهاتەکان سەردانی بەغدا دەکات. گوتیشی، سەردانەکەی دوێنێی ئەردۆغان و چوونی شاندەکەی هەرێمی کوردستان، کاریگەریی لەسەر گەڕاندنەوەی کورسی کۆتا و بەتایبەت کورسی کۆتای تورکمان دەبێت.

هاوکات وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان ئاماژە بەوە دەکات، دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە هەولێر ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی کوردستان نیگەرانى خۆى لە هەڵوەشاندنەوەى کورسى کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان لەلایەن دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراقەوە دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین