سەرۆک کۆماری عێراق: بەرەوپێشچوون لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا هەیە
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (18/نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ گلین مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، "هەولێر و بەغدا پەرەیان بە پەیوەندییەکانیان داوە."
سەرۆک کۆماری عێراق ڕاشیگەیاند، "حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستیانە بگەن بە ڕێککەوتنی هاوبەش، ڕێککەوتنێک کە دادپەروەری تیادا فەراهەم بێت و بەگوێرەی دەستوور و یاسا چارەسەر بۆ کێشە درێژخایەنەکان بکرێت، ناکۆکییە سەرەکییەکانیش بریتین لە هەناردەکردنی نەوت، ناوچە جێناکۆکەکان و مووچەی فەرمانبەرانن".
لەتیف ڕەشید باسی لە هەماهەنگی ئوسترالیا لەگەڵ عێراق کردەوە و گوتی، "ستایشی پاڵپشتی ئوسترالیا دەکەم لە بەرەنگاربوونەوەی دژ بە تیرۆریزم لە عێراق، هیوادارم پشتیوانی و هەماهەنگییەکانی نێوانمان بەردەوام بێت".
گلین مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا ئاماژەی بۆ خواستی وڵاتەکەی لە بەردەوام بوونی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە و هیوای بە بەرەو پێشچوونی پەیوەندییەکان هەبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment