کچێک دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

گەشتی ئیرشادی ئێران، بە بیانووی جێبەجێنەکردنی حیجابی زۆرەملێ کچێکی کورد بەند دەکەن و تووندوتیژی بەرامبەر ئەنجام دەدەن.

ڕۆژی سێ شەممە(16/نیسان/2024) کچێکی کوردی خەڵکی پارێزگای (ئیلام) بەناوی (خەدیجە ،مەهدی پور) لە شاری تاران دەستگیر دەکرێت.

بە پێێ زانیارییەکان، کچەکە پێشتر بەندکراوی سیاسی بووە. بەهۆی جێبەجێنەکردنی حیجابی زۆرەملێ لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشاد، شاری تاران دەستگیرکراوەتەوە. نزیکەی دە خولەک بەردەوام لێێانداوە لە بەردەم میترۆوە تاکو بارەگای پۆلیس.

خەدیجە، پێشتر بە تۆمەتی "پروپاگەندە دژی ئێران" سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام سزاکەی بەڕێ کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین