نۆ کچی نا بیست بڕوانامەیان باڵایان بە دەستهێنا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بۆ یەکەمجار لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان، نۆ قوتابی کچی نابیست بڕوانامەی دبلۆمیان بە دەستهێنا.

رۆژی دووشەممە(29/نیسان/ 2024) بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، نۆ کچی نابیست بڕوانامەی دبلۆمیان بە دەستهێنا.

پێشتر قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بە تایبەتی نابیستەکان دوای پۆلی ٩ـی بنەڕەتی نەیاندەتوانی درێژە بە خوێندن بدەن و دەگەڕانەوە ماڵەوە. 

ئەو قوتابییانە، لە پەیمانگەی تەکنیکی کاڕگێڕی ھەولێر، بەشی سیستمی زانیارییان تەواوکردووە. 

بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، لە داھاتوودا ئەو قوتابییانە دامەزراندنیش دەیانگرێتەوە. پلان وایە بۆ ساڵانی داھاتووش پاڵپشتی و  ھاوکاری ژمارەیەکی دیکەی خاوەنپێداویستی بین بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندن بدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین