هۆکاری گیان لە دەستدانی ئاشکرابوو هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دوای نزیکەی دووساڵ لە دۆزینەوەی تەرمەکەی دەرکەوتووە، کە بەهۆی ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیکردنەوە گیانی لە دەستداوە.

تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) بڵاوی کردەوە، لە بەڵگەنامەیەکی نهێنی سوپاسی پاسداران دەرکەوتووە، کە (نیکا شاکەرەمی) لە کاتی خۆپیشاندانەکان لە لایەن سێ کەس لە سوپای پاسداران دەستگیرکراوە، دەستدرێژی کراوەتە سەر و دواتر ئەشکەنجە دراوە.

نیکا شاکەرەمی، کچێکی کوردی خەڵکی لوڕستانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2022 دوای نۆ ڕۆژ لە بزربوونی لە ساردخانەیەکی دادپزیشکی شاری تاران تەرمەکەی دۆزرایەوە، ئەو کاتە گوترا، نیکا لە سەر باڵەخانەیەکەوە خۆی فڕێداوە بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

بە پێی تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) بەریتانی، نیکا شاکەرەمی لە خۆپێشاندانێکدا لە تاران لەلایەن چوار کەس لە ھێزەکانی سوپای پاسداران دەستبەسەر دەکرێت. دواتر دەبرێتە ناو ئۆتۆمبێلێک سێ کەس لە ھێزەکانی ئێران، لەگەڵ نیکا لە ئۆتۆمبێلەکەدا دەبن. دانیان بەوەدا ناوە، کەسێکیان دەستدرێژی کردووەتە سەر نیکا و بە ھەر سێکیان لێیان داوە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە. دواتر تەرمەکەیان لە قەراخ شەقامێک فڕێداوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین