ئێران: وەڵاممان دەبێت بۆ هەر کردارێک دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان ئەنجام بدرێت ئێران

نوچەنێت

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، وەڵاممان دەبێت بۆ ئەنجام دانی هەر کردارێک لەلایەن ئیسرائیلەوە کە دژی بەرژەوەندییەکانمان بکرێت.

ڕۆژی سێشەممە (16/نیسان/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کاربەدەستانی ئیسرائیل بۆ چەندین جار باسی تۆڵە کردنەوەی هێرشەکەی ئێرانیان کردووە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، "ئەنجام دانی هەر کردارێک دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان بێ وەڵام دانەوە نابێت و کاردانەوەمان دەبێت".

سەرۆک کۆماری ئێران بە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەری گوتووە، "بە دڵنیاییەوە دژی بچووکترین کردار دەوەستینەوە بەرانبەر بە بەرژەوەندییەکانمان، وەڵامی جدیمان دەبێت بۆ هەر هەنگاوێک".

هەروەها عەلی باقری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لە وەڵام دانەوەی ئێران کرد لە ئەگەری هەر هێرشێک ئەگەر ئیسرائیل ئەنجامی بدات و گوتی، "ئەگەر لە داهاتوودا ئیسرائیل هێرش بکات، ئێران لە چەند چرکەیەک دا تۆڵە دەکاتەوە و چاوەڕێ ناکەین هێچ ڕۆژێکی بەسەردا تێپەڕ بێت".

هێرڤی هەلێیڤی، سوپا سالاری ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ڕایگەیاند، "وەڵامێک پێویستە بۆ هێرشەکەی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەمان".

هەڕەشەکانی ئێران و ئیسرائیل لە دژی یەک بەردەوامیان هەیە، هەردوو وڵات یەکتر تاوانبار دەکەن لە دژی یەک، کاردانەوە و وەڵامی هێرش کردن گفتوگۆی سەرەکی بەرپرسەکانیانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین