ئیسرائیل باس لە تۆڵەکردنەوە لە ئێران دەکات ئێران

نوچەنێت

ئەگەرچی وڵاتان هۆشدارییان داوەتە ئیسرائیل سەبارەت بە تۆڵەنەکردنەوەی هێرشەکەی ئێران و بەشداری نەکردنیان لە ئەگەری هێرش کردن، بەڵام ئەگەرى بەرپەرچدانەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەیە.

ڕۆژی سێشەممە (16/نیسان/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "وێرای ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کاتێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت و وڵاتان ئیسرائیلیان ئاگادار کردووەتەوە لە فراواننەبوونی هێرشەکان و بەیەکدادانەکان، بەڵام هێشتا چاوەڕوان دەکرێت ئیسرائیل کاردانەوەی بۆ هێرشەکەی ئێران هەبێت".

سەرچاوە حکومییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، "لە کەمتر لە (24)  کاتژمێر دا دوو کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان کردووە سەبارەت بە وەڵام دانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشەکانی ئێران".

هێرڤی هەلێیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل جەختی لە بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشەکەی ئێران کردەوە و گوتی، "هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران وەڵام دانەوەمانی بەدوا دادێت". 

دوای ئەوەی سەرەتای مانگی نیسان ئیسرائیل هێرشە کردە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، شەوی شەممە (2024/4/13) ئێران زیاتر لە (300) مووشەک و درۆنی هەڵدایە ئیسرائیل، بەڵام تەنیا بریندار بوونی کچێکی لێکەوتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین