سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: سەرکەوتوو بووین لە تێکشکاندنی هێرشەکانی ئێران ئێران

نوچەنێت

شەوى ڕابردوو ئێران هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، توانیمان سەرکەوتن بە دەست بهێنین و هێرشەکانی ئێرانمان ڕەتکردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (14/نیسان/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئێران هێرشی فراوانی کردە سەر ئیسرائیل، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئێمە ڕێگریمان کرد لە هێرشەکانی ئێران، وەڵاممان دانەوە بە تێکشکاندنی هێرشەکان و بە هاوکاری هاوپەیمانان براوە دەبین".

سەبارەت بە هێرشەکان یۆواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە، "ئیسرائیل، ئەمەریکا و هاوبەشەکانی بی هاوتایانە توانییان بەرامبەر هێرشەکان بوەستنەوە، هەموو جیهان دەزانێت ئێران تیرۆریستە و ڕووی ڕاستەقینەیان دەرکەوت بەم هێرشانە".

دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "99٪ی هێرشەکان ڕێگرییان لێکرا، تواندرا بە پاڵپشتی هاوپەیمانان و تەکنەلۆژیای بەهێز دەستکەوت و ستراتیژییەکی زۆر بەهێز بە دەست بهێندرێت".

شەوی ڕابردوو ئێران هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام دا، دوای هێرشەکە سوپای پاسداران نەیشاردەوە کە ئامانجە سەربازییە گرنگەکانی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین