ئێران ئه‌نجامده‌رى تەقینەوەکەی بنكه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نز بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ئێران

نوچه‌نێت

ئاژانسى ده‌نگ و ره‌نگى هه‌واڵى ئێران، ناو و وێنه‌ى كه‌سێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ وگوایه‌ ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى بنكه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نزه‌، به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌گه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ناوى ره‌زا كه‌ریمیه‌ و پێش ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ دیار نه‌ماوه‌.

چەند ڕۆژ دوای تەقینەوەکەی بنکەی ئەتۆمی نەتەنز، دوێنێ 17ى نیسان ئاژانسى  دەنگ و ڕەنگی ئێران کەسێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند خاوەن ئەو وێنەیە تاوانباری سەره‌کی تەقینەوەکەی نەتەنزە.

لە ڕاپۆرتەکەی دەنگ و ڕەنگی ئێراندا ئەو کەسە بە "ڕەزا کەریمی" ناسراوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە پێش ڕووداوەکە ئێرانی بۆ شوێنێکی نادیار بەجێهێشتووە.

بە پێێ ڕاپۆرتی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، بەرپرسانی ئێران لە هەوڵدان لە ڕێگای یاساییەوە ئەو کەسە دەستبەسەر بکەن  و بیگەڕێننەوە بۆ ئێران.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە چەندین ئامێری نوێ لە بنکەی نەتەنز دانراون و چالاکییە ئەتۆمییەکانیان بەردەوامن.

به‌گوێره‌ى ئاژانسى فه‌رمى ئێران ره‌زا كه‌ریمى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى نه‌ته‌نزى ئه‌نجام داوه‌


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین