بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی گەورانى هەولێر لەسەر مردنى زیندانییەک ڕوونکردنەوە دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ ڕۆژى شەممە (13-4-2024) بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانى هەولێر لەبارەى گیان لەدەسدانى زیندانییەک ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، بنەماڵەی سزادراوی کۆچکردوو (ئەسعەد حسین احمد) "نەخۆشی شەکرەی هەبوو وە کاریگەری لەسەر کلیەکانی دروستکردبوو."

لەگەڵ ئەوەى لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە "بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو سەردانی ئێمەیان کردووە و زۆر سوپاسگوزار بوون لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی کراوە" دەشڵێت، ناوبراو، " 22 ساڵە لە چاکسازییە" و لاى ئەوانە.

 

دەقى ڕوونکردنەوەکەى بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانى هەولێر:

ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سزادراوی کۆچ کردوو (ئەسعەد حسین ئەحمەد) دەکەین خوای گەورە سەبر و ئارامی ببەخشێت بە بنەماڵە و ئازیزانی، بە داخەوە کە ناوبراو نەخۆشی شەکرەی هەبوو وە کاریگەری لەسەر کلیەکانی دروستکردبوو، بۆیە ئێمە لە ڕێگەی تیمەکانمان هەفتانە دووجار ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرا و غەسلی کلیەی بۆ ئەنجام دەدرا و هەموو خزمەتگوزاریەکی تەندروستی پێشکەش کراوە بە باشترین شێواز ژیان و مردنیش لە دەست خودایە، بۆیە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو سەردانی ئێمەیان کردووە و زۆر سوپاسگوزار بوون لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی کراوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان وە شایەنی باسە ناوبراو 22 ساڵە لە چاکسازییەبە دوو ماددەی یاسایی سزادرابوو بە مادەی 406 + 169 بە ماوەی سزای سێدارە + 5 ساڵ و 1 مانگ، وە لێرەوە بۆ ڕایگشتی ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەو هەواڵەی لە هەندێک لە پەیج و دەزگای ڕاگەیاندن بڵاو کراوەتەوە دوورە لەڕاستی وە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران/ هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو پەیج و دەزگایەنە تۆمار دەکەین کە ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بە ناوی بنەماڵەی کۆچکردوو بڵاو کردۆتەوە و هەوڵی ناوزراندنی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانیان داوە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین