وەزارەتى کارەبا: لە ڕۆژانى جەژن نزیکەى (19) کاتژمێر کارەبا بە هاونیشتمانیان دراوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان، داتاى تێکڕاى پێدانى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتمانى بە هاووڵاتییان لە ڕۆژانى جەژن بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، نزیکەى ڕۆژانە (19) کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشەکانمان دراوە.

ئەمڕۆ هەینى (12/نیسان/2024) وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، بەپێى داتاى بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم، "لە ڕۆژانی جەژنی رەمەزان بە تێکڕا (18) بۆ (19) کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دراوە."

بەپێى داتاکانى بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم کاتژمێرەکانى کارەباى نیشتمانى بەمشێوەە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆمان دراوە: 

ـ گەرمیان (22) کاتژمیر

ـ هەولێر (18) کاتژمێر

ـ سلێمانی (18) کاتژمێر

ـ دهۆک (18) کاتژمێر

ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان، زیادبوونى کارەباى نیشتمانى بە هاووڵاتییان بەراورد بە پێش جەژن پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت، چەند مانگێک لەمەوبەر رۆژانە نزیکەى (10) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دراوە، بەڵام دوو هەفتە پێش جەژن نزیکەى بۆ (14) کاتژمێر زیادکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین