سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی جەژنى رەمەزان لە مەسرور بارزانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک وەزیرانى ئەرمەنستان لە بۆنەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/نیسان/2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی وەزیرانى هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای کامەرانی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان دەخوازم".

هاوکات بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى حکومەتى هەرێم، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان لە بەشێکى دیکەى نامەکەیدا هاتووە "هیوای بەردەوامبوونی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی بۆ دۆستانمان، خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین