ئەمەریکا پاڵپشتى خۆى بۆ هەرێمى کوردستان راگەیاند کوردستانی

نوچە نێت

ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمی کوردستانێکی خۆڕاگر و بەهێز دەکات لە چوارچێوەی عێراقێکی سەقامگیری و فێدراڵی پارێزراو."

ئەمرۆ دووشەممە (هەشتى نیسان/ 2024)  گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە سەردانى شاندى عێراق بۆ واشنتن رایگەیاند، "نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هاوئاهەنگی ئەمریکا و عێراق بەشدار دەبن."

دەربارەى پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغداش لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، "هانی هەردوو حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین کە هەوڵەکانیان دووهێندەبکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان." 

دەربارەى رێککەوتنى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەندى، گوتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى گوتى، "من ناچمە نێو وردەکارییەکانی ئەو راپۆرتانە، بەڵام ئەوە دەڵێم کە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای هاوئاهەنگی نێوان ئەمریکا و عێراق لە هەفتەی داهاتوو تیشک دەخاتە سەر کاری لەپێشینەی هاوبەشی نێوانمان و پەیوەندییە فراوانەکەی نێوان وڵاتەکانمان، لەنێویاندا سەربەخۆیی وزە، چاکسازی ئابووری، خزمەتگوزاری بۆ گەلی عێراق، بەهێزکردنی دیموکراسی و یاسا، هەروەها بە‌هێزکردنی پەیوەندییە پەروەردەیی و کولتوورییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین