لە سلێمانی (10) کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکردووە، کە بەنیازبوونە بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە (ھەشتی نیسان/2024) پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، "مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، (10) کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد."

لە ڕاگەیێندراوەکەی پۆلیس دا ھاتووە، "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست ھێزەکانی پۆلیس کە (10) کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەزنامە ئەفغانی ھاتونەتە سنوری قەزای سەیدسادق، لەھەڵمەتێکدا مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان سەرجەمیان دەستگیر بکەن."

ھەروەھا دەشڵێت، "لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان بەوەدانا کە بەنایاسایی لەئێرانەوە ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان و بەنیاز بون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق."

ئاماژە بەوەشدەکات، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (39) لەیاسای نشنیگە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین