سەرۆک بارزانی سەرەخۆشى لە د. فوئاد حوسێن دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك مەسعوود بارزانى، لە پەيامێكدا پرسە و سەرەخۆشى لە د. فوئاد حوسێن، وەزيرى دەرەوەى عێراق دەكات، لە پەيامەكەى هاتووە، "بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینتان (خاتوو کارۆلینا مۆنتیسۆری) زۆر خەمبار بووم."

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى نيسان/ 2024) سەرۆك بارزانى پەيامێكى ئاراستەى وەزيرى دەرەوەى عێراق دەكات، لە پەيامەكەى هاتووە، " سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادەکەتان دەزانم."

دەقى پەيامى سەرۆك بارزانى:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێزم کاک دکتۆر فواد حوسێن

بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینتان (خاتوو کارۆلینا مۆنتیسۆری) زۆر خەمبار بووم. لەم کۆست و بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادەکەتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو کارۆلینا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

8ی نیسانی 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین