چوارچێوەى هەماهەنگى جەخت لەسەر كاريگەرى بەشدارى سەرۆكى هەرێم لە كۆبوونەوەكانى بەغدا دەكەنەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى نيسان/2024) رەحیم عەبوودی بە رووداوى راگەياند، "حکومەتەکەی سوودانی بەشێوەیەکی ستراتیژیی کاردەکات و هەموو هەوڵێکیشی بەگەڕخستووە بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان."
دەربارەى مووچەى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە فەرمانبەرانی عێراق و بەپێی دەستوور و بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراقیش پێویستە سامانەکان بە دادپەروەرانە دابەشبکرێن، هەربۆیە پێویستە ئەو دادپەروەرییە لە پێدانی مووچەشدا هەبێت و ناکرێت چیتر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێ مووچە بکرێن.
ئەو ئەنجامەى رەوتى حكيمە جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە لە عێراقدا و ئەو دەنگۆیانە راست نین کە عێراق خواستی لاوازکردنی هەبێت، بەڵام دەستوور لە عێراق لە سەروو هەموو کەس و لایەنێکەوەیە و پێویستە کێشەکان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن."
سەبارەت بە رۆڵى سەرۆك نێچيرڤان بارزانيش ئاماژەى بەوە كرد، "بوونی نێچیرڤان بارزانی خاڵی چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدایە، هەرکات کێشەکان ئاڵۆز دەبن نێچیرڤان بارزانی دەبێتە خاڵی وەرچەرخان و خاڵی چارەسەری کێشەکان، لە لايەكى ديكەوە وائیل رووکابی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا رايگەياند، بەشداریی نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت زۆر گرنگە، چونکە نێچیرڤان بارزانی کاریزمایەکی بەهێزی پەسندکراوی هەیە."
روكابى جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، "لایەنە عێراقییەکان دەڵێن و خۆم چەندینجار لە لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بیستوومە کە دەڵێن هەرکات نێچیرڤان بارزانی هاتە بەغدا، ناگەڕێتەوە تاوەکو هەموو کێشەکان چارەسەر نەکات" وائیل رووکابی، لە بەشێكى ديكەى قسەكانى گوتیشی: "نێچیرڤان بارزانی نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بەوپێیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و کەسی یەکەمی هەرێمەکەیە."
بە گوتەی رووکابی، هیچ کەسێک ناتوانێت منەتی دابینکردنی مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات و گوتی: "حکومەتی عێراق تێڕوانینێکی باوکانەی هەیە بۆ هەموو عێراقییەکان، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان فەرمانبەری عێراقن و هیچ کەس ناتوانێت منەتی پێدانی مووچەیان بەسەردا بکات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment