سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەيامێكى بڵاوكردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (چوارى نيسان/2024) سەرۆكى حكومەتى هەرێم پەيامێكى بڵاوكردىوە، لە پەيامەكەدا هاتووە، " لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین."
دەقى پەيامى سەرۆكى حكومەتى هەرێم:
لە (44)مین ساڵڤەگەڕی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو ئەو خوشک و برایانەی کوردی فەیلی دەکەینەوە کە لە شاڵاوێکی دڕندانەی ڕژێمی پێشووی عێراق، تەنیا لەبەر کوردبوونیان و پشتگیریکردنی شۆڕشی گەلی کوردستان، دووچاری گرتن و کوشتن و بێسەروشوێنکردن و لێسەندنەوەی ناسنامە بوونەوە.
جینۆسایدی کوردی فەیلی، تاوانێكی لەبیر نەکراوە و بەشێکە لەو تاوانانەی کە بە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کوردستان ئەنجامدرا. بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیارێیتی ئەخلاقی و دەستووری خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کوردی فەیلی و هەموو قوربانیانی دەستی ڕژێمی پێشووی بەعس بکاتەوە .
لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/4/4
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment