هەڵبژاردنەكانى شارەوانييەكان لە توركيا دەستى پێكرد
نوچەنێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (31/ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، كاتژمێر حەوتى بەيانى ئەمڕۆ بە كاتى توركيا هاووڵاتيان روويان كردە بنكەكانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكى ئەنجوومەنى شارەوانييەكان.
بڕيارە هەڵبژاردنوكان تا پێنجى ئێوارە بەردەوام بێت، لەدواى كاتژمێر پێنج بنكەكانى دەنگدان دادەخرێن و دەست دەكرێت بە ژماردنى دەنگەكان، چاوەڕوان دەكرێت لە كاتژمێر (10) دەست بكرێت بە راگەياندنى ئەنجامە سەرەتاييەكان.
بەگوێرەى راپرسييەكان پێشبڕێكى هەڵبژاردن لەسەر شارەوانى ئيستەنبۆڵە، كە ژمارەى دانيشتووانەكەى دەگاتە (16) مليۆن كەس، لەم هەڵبژاردنە ئيمامئۆغلۆ رووبەڕووى ئاڵنگەرى موراد كوروم، كانديدى ئاكپارتى دەبێتەوە.
بەگوێرەى چاودێرانى سياسى سەرەڕاى ئەوەى كورد كانديدى خۆى هەيە، بەڵام بەشێك لە كوردەكان ئەمجارەش وەك ساڵى (2019) دەنگ بە ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، كانديدى پارتى گەلى كۆمارى بدەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment