دەزگای دادوەری ئێران بە یەک ملیار و 652 ملیۆن دۆلار ئەمریکا و گرووپێک سزا دەدات
رۆژی دووشەممە (11/ ئادار/ 2024)، ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، دوای یەک ساڵ لە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد، زیندانییەکی سیاسی ئێرانی و خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانیا، دەزگای دادوەری ئێران گرووپی رەشەبا و حکومەتی ئەمریکا، بە یەک ملیار و 652 ملیۆن دۆلار سزادا.
ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەزگای دادوەری کۆماری ئەمڕۆ لە بڵاویکردۆتەوە، کە ئەو سزای پێبژاردنە لە دۆسیەیەدا بە ناوی "دۆسیەی بۆمبدانان لە حوسینیەی سیدالشهدا-ی شیراز" دەرچووە.
پێشتریش حوکمی لەسێدارەدانی شارمەهد بە پشتبەستن بە پرۆپاگەندای "پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنی تەقینەوە لە حوسێنیەی سیدالشهدای شیراز" دەرچوو. کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی لەو پێوەندییەدا نەخستووەتەڕوو.
شارمەهد تەمەن 67 ساڵ، کە پێشتر لە ئەمریکا نیشتەجێ بووە، لە مانگی ئابی ٢٠١٩ لە کاتی گەشتێکیدا لە ئەڵمانیاوە بۆ هیندستان، لە مانەوەیەکی سێ رۆژ لە دوبەی لەلایەن کەسانێکی سەربە ئێرانەوە رفێندرا و گەڕێندرایەوە ئێران.
شارمەهد لەو دادگایەدا بە "دانانی بۆمب لە حوسێنیەی سیدالشهدای شیراز و بەنیازبوونی تەقاندنەوەی بەنداوی سیوەندی شیراز" و هەروەها " افساد فی الارض لە رێگەی پلاندانان و ئاراستەکردنی کردەوەی تیرۆریستی و بۆمبدانان" تۆمەتبار کرا.
میزان لە راپۆرتەکەیدا نووسیویەتی: "بەپێی ماددەی چوار لە یاسای دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی، بۆ سکاڵای مەدەنی لە دژی وڵاتانی بیانی لەبابەتی سزادانی مامەڵەیان و پێشگرتن بە دووبارەکردنەوەی لە داهاتوودا، سزای پێبژاردنی داناوە بەو پێیەش بۆ گرووپی "تندر/ رەشەبا" (گرووپێکی ئێرانی دژی کۆماری ئیسلامییە و ناوەندی چالاکیان لە شیراز و دەورووبەری بووە) و حکومەتی ئەمریکا وەک پاڵپشتیکار بە یەک ملیارد و 652 ملیۆن دۆلار سزای بۆ دیاری کردوون.
سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment