کریستیانەکان سکاڵا بۆ گێڕانەوەى کورسییەکانیان سکاڵا تۆمار دەکەن کوردستانی

نوچه‌ نێت

یونادم یوسف کەنا، سەرۆکی هاوپەیمانیی رافیدەین ئاماژە بەوە دەکات، سەردانی دادگەی فیدراڵییان کردووە و بەڵگەنامەکانیان پێشکێشکردووە و سکاڵا تۆمار دەکەن، چاوەڕوانم، بەپێی ئەوەی بیستوومە لە بەڕێز سەرۆکی دادگەی فیدراڵی فەرمانێک دەربکەن تاوەکو بزانین تێڕوانینیان چۆنە، چۆن رێنوێنیمان دەکەن، تاوەکو ئێمەش بزانین چ بڕیارێک بدەین.

ئەمڕۆ هەینى (هەشتى ئادار/2024) سەرۆکی هاوپەیمانیی رافیدەین بە رووداوی رایگەیاند، ساڵی (1992) کاتێک بەرەی کوردستانی پەیڕەوێکی بۆ هەڵبژاردنی خوولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکرد و دواتریش بووە یاسای ژمارە یەک، پاشکۆیەکی لەگەڵ بوو بۆ تەرخانکردنی پێنج کورسیی کۆتا بۆ کریستیانەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام کاتێک سکاڵا لە دادگەی فیدراڵی کراوە ئەو پاشکۆیەی یاساکە پێشکێشی دادگە نەکراوە، هەربۆیە دادگە بەهەڵەدا چووە و ستەمی لە کریستیانەکان کردووە، کاتێک پێنج کورسییەکەی هەڵوەشاندوونەتەوە. 

سەرۆکی هاوپەیمانیی رافیدەین ئاماژەی وەش کرد، لەگەڵ سەرۆکی دادگەکە کۆبوونەتەوە، سەرۆکی دادگە دانی بەوەدا ناوە، کە ئەو پاشکۆیە پێشکێشی دادگەکە نەکراوە و نەیانبینیوە، هەربۆیە سکاڵا تۆمار دەکەن بۆ چارەسەری ئەو دۆخە و گەڕاندنەوەی 5 کورسی کۆتای کریستیانەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان.

یونادم یوسف کەنا لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە بنەمادا من بەشێک بووم لە دەسەڵاتی 'ئەمری واقع' لە هەرێمی کوردستان، وەکو ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی هەشت حیزب بووین، ئێمە و حیزبی شیوعی عێراقی لەلایەک و شەش حیزبی کوردی لەلایەکی دیکە بە هەموومان سەرکردایەتییەکی سیاسیمان لە ناوچەکە دروستکردبوو بەناوی بەرەی کوردستانی عێراق. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین