کۆمپانیایەکی ئەمریکی عێراق بەجێدەهێڵیت!!
نوچەنێت
ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع) لە ڕاپۆرتیکیدا، هەواڵی کۆتایهاتنی کارەکانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل، لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بڵاو کردەوە، بە گوێرەی زانیاریەکانی واع، وەزارەتی نەوتی عێراق، خستنەڕووی بۆ پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیل، لە کێڵگەکانی القرنە 1، بۆ کۆمپانیای بیانی کردووە.
ئەو هەواڵەی تایبەت بە کارەکانی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە لە کاتێکدایە، لە 13ی دیسەمبەری ساڵی رابڕدوو، وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عبدوجەبار، دەنگۆیەکانی تایبەت بە کۆتایهاتنی، کارەکانی ئیکسۆن موبیل لە کێڵگە نەوتییەکانی بەسڕەی ڕەتکردەوە و، بە ئاژانسی (واع) ی راگەیاند: ئەو داتاو زانیارییانەی لە بەردەستمانن، بەڵگەن بۆ بەردەوامی کارەکانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل، لە کێڵگەکانی باشوور و، ئەم کۆمپانیایە، تا وەکوو ئێستا بەردەوامە لە کارەکانی و بەشداری سەرجەم کۆبوونەوەکانی پەرەپێدانی ئەو کێڵگانەی کردووە.
مێژووی کارکردنی کۆمپانیایی ئیکسۆن موبیل، لەعێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009، کە بۆ ماوەی 20 ساڵی گرێبەستی لەگەڵ حوکوومەتی عێراق واژووکرد، بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆژانە زیاتر لە 500 هەزار بەرمیل نەوت، لە کێڵگەکانی القرنە 1، کە خاوەنی زیاتر 8.7 میلیار بەرمیل یەدەگە.
ڕێژەی پشکەکانی کۆمپانیا بیانییەکان لەو کێڵگەیە بەم شێوەیە:
ئیکسۆن مۆبیل 32.7%، کۆمپانیای پترۆ چاینا چینی 32.7%، ئیتۆتچوی یابانی 19.6%، بترتامینای ئەندەنوسی 10%، پشکەکانی تریش لە لایەن کۆمپانیا عێراقییەکان بەڕێوە دەبرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment