گاردیان: زانکۆکانی ئێران و ئۆستۆرالیا لە تەکنەلۆژیای هەستیار هاوکاری یەکتر بوونە ئێران

نوچەنێت:

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەڵێت، سەرەڕای داوای حکومەتی ئۆستۆرالیا، هەندێک لە توێژەرانی ئوسترالیا لە بواری تەکنەلۆژیای هەستیاردا لەگەڵ زانکۆکانی ئێران هاوکارییان کردووە.

رۆژی یەکشەممە (25/ شوبات/ 2024)، ئێران ئینتەرناشناڵ، لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، سەرەڕای داواکاری حکومەتی ئۆستۆرالیا لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، بۆ راگرتنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان، هەندێک لە توێژەرانی ئەو وڵاتە لە بواری تەکنەلۆژیای هەستیاردا لەگەڵ زانکۆکانی ئێران هاوکارییان کردووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، لە مانگی چواری ساڵی رابردوو، پنی وانگ، وەزیری دەرەوەی ئۆستۆرالیا، لە نامەیەکدا بۆ زیاتر لە ٣٠ جێگری ڕاوێژکار و سەرۆکی زانکۆکانی ئەم وڵاتە، باسی لە راپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ئێرانییەکان لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی کردووە و نیگەرانی خۆی لە بارەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەربڕیوە داوای راگرتنی هاوکارییەکان لەگەڵ دامودەزگاکانی ئێران، لەوانە زانکۆکان هەڵپەسێرن لە هەر پێشنیارێکی نوێ بۆ رێککەوتن دوورکەونەوە.

لێکۆڵینەوەکانی گاردیان دەریدەخات، لەو کاتەوە تا ئێستا، زیاتر لە 20 بابەتی زانستی کە ئەنجامی هاوکاریی توێژەرانی زانکۆکانی ئوسترالیا و ئێران بووە بڵاو‌‌‌‌كراوەتەوە. بەشێک لەو بابەتانە بە بوارەکانی وەک زیرەکی دەستکرد و بایۆتەکنەلۆژیاوە پەیوەندیان هەیە، کە حکومەتی ئوسترالیا ئەوانەی وەک تەکنەلۆژیای هەستیار و گرینگ بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی پێناسە کردووە.

بە پێی راپۆرتی گاردیان، ترسی ئەوە هەیە، کە لێکۆڵینەوەی زانکۆکان لە لایەن رژێمە سەرکوتگەرەکانی وەک کۆماری ئیسلامی، بۆ بەهێزکردنی تەکنۆلۆژیای سەربازی و چاودێری کەڵک وەربگیرێت.

ئەم رۆژنامەیە دەشڵێت، ئەو لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوەکان لە زانکۆکانی ئێران، بە شێوەی راستەوخۆ بۆ پێشخستنی بەرنامە ئەتۆمی و درۆنی کۆماری ئیسلامی کەڵکی لێ وەرگیراوە.

شارەزایەکی ئەمنی بە گاردیانی راگەیاندووە، ئەم توێژینەوەیە راستەوخۆ بۆ بواری سەربازییە، شارەزایەکی ئەمنی دیکەش، ئەمەی زۆر بە مەترسیدار دەزانێ.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین