ئامارى قوربانیانى بۆردوومانەکانى تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

ڕێکراوێکى ئەمەریکى ئاشکراى دەکات لە نۆ ساڵى ڕابردوو، زیاتر لە (150) هاووڵاتیی مەدەنى بە هۆى بۆردوومانى دوو وڵاتى دراوسێ گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/شوبات/2024) کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە (1990)ـەوە بەهۆى بۆردوومانەکانى وڵاتى تورکیا و ئێران نزیکەی (850) هاونیشتمانی بوونەتە قوربانى و بریندار بوونە.

کامەران عوسمان بۆ رووداو دووپاتى دەکاتەوە، تەنها لە ماوەى نۆ ساڵى ڕابردوو، تاوەکو ئێستا بە هۆى بۆردوومان و هێرشەکانى سوپاى تورکیا لە زیاتر لە (150) هاووڵاتیی مەدەنى لە ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان بوونەتە قوربانى.

هاوکات ئەو ئەندامەى رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی گوتیشى، ئەمساڵ بە هۆى هێرشەکاتى ئێران و تورکیا (228) هاووڵاتى برینداربوونە. 

ئەو زیاتر ڕوونیکردەوە و دەڵێت، لە (2023)وە، تورکیا هەزار و (548)جار و بۆردوومانی خاکی هەرێمی کوردستان و نەینەوایان کردووە، لەو ژمارەیەش، هەزار و (159) هێرش لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی، (228) هێرش لە رێگەی درۆن، (114) هێرش لە رێگەی تۆپباران، سێ ‌هێرش لە رێگەی تەقەکردن و دوو جاریش لە رێگەی تەقینەوەی مین بووە.

 بەپێى ئامارى رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی هێرشەکان لە سنوورى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بەمشێوەیە بووە:

ــ هەولێر: (475) هێرش

ــ دهۆک: (517) هێرش

ــ سلێمانى: (420) هێرش

ــ لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا: (36) هێرش

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین