رێکارەکانى هێنانى کرێکارى بیانى بۆ هەرێمى کوردستان ڕێکدەخرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هێنانى کرێکارى بیانى ڕێکدەخرێتەوە و بۆ ئەمەبەستەش لیژنەیەکى باڵا بەسەرپەرشتى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکدەهێندرێت.

ڕۆژى دووشەممە (19/شوبات/2024) وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، پشت به‌ست به‌ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (63) له‌ (17/7/2020) قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وەک سەرپرشتیاری لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی ڕێنمایی كاركردنی كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و بەسەرۆکایەتی (د. دارا ڕشید) وه‌زیری پلاندانان و ئەندامێتی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، دوایی دیراسه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ بازاڕی كار و به‌كارخستنی ده‌ستی كار، دواى پەسندکردنى له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ له‌ وه‌قائعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى دەشڵێت، ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كی له‌م جۆره‌ به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی یاسایی مامه‌ڵه‌كردن و شێوازی هاتنی كرێكاری بیانیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و مۆڵه‌تپێدانی كاركردنیان ته‌نها له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێنماییانه‌ی تر كه‌ پێشتر هه‌بوه‌ كاری پێناكرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات ئێمە ڕێنیشنده‌ربووین،‌ به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان و هاوڵاتیانی هه‌رێم و پاراستنی مافه‌ یاساییه‌كانیان و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاركردنی كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین