ئێران: هەر دوو تەقینەوەکە کردەوەی تێکدەرانەیە ئێران

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی تۆڕی گازی ئێران، تەقینەوەکان لە دوو پارێزگای فارس، "چوارمحال و بەختیاری، بە "کردەوەی تێکدەرانە" ناوبرد و رایگەیاند، تەقینەوەکان زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

رۆژی چوارشەممە (14/شوبات/2024) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، سەعید عەقیلی، بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی تۆڕی گازی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیاند: کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ "کردەوەی تێکدەرانی تەقینەوە لە چەند خاڵێکی بۆری گازی سەرتاسەری وڵات روویدا".

بە وتەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی تۆڕی گازی ئێران، تەقینەوەکان لە "بروجن" لە پارێزگاکانی چوارمحال و بەختیاری، و "سەفاشار" لە پارێزگای فارس روویانداوە.

هاوکات ئیسماعیل قەزەل-سوفلی، جێگری سیاسی-ئەمنی پارێزگاری فارس رایگەیاند، کە تەقینەوە لە بۆری گازی شارۆچکەی خوڕەمبید "بێ زیانی ماددی و گیانی" بووە و دەڵێت، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان نیشان دەدەن، کە ئەم رووداوە تێکدەرانە بووە.

راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، کە لە چەند شار و گوندێکدا گاز پچڕاوە، هەروەها رێڕەوی هاتوچۆ لە دەورووبەری شوێنەکانی تەقینەوەکە گیراون.

جێگەی ئاماژەیە، کە تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

سەرچاوە:  رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین