سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوبەی کۆبوونەوە و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە.

رۆژی سێشەممە (13/شوبات/2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان و بازرگانیی تورکیا ئامادەی بوون، "بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە" تاوتوێ کرا.

هاوکات هەردوولا جەختییان "لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە" کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین