گرووپێک سێرڤەرەکانی پەرلەمانی ئێرانی هاک دەکات ئێران

نوچەنێت:

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵی هەککردنی ماڵپەڕی "خانە ملت"، سەربە بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران، گرووپی هەکەری "شۆڕش تا رووخاندن"، پەیوەست بە رێکخراوی موجاهدینی خەلق، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرتووە و رایگەیاندووە، کە "دەستی بەسەر زیاتر لە 600 سێرڤەری پەرلەماندا گرتووە.

رۆژی سێشەممە (13/شوبات/2024)، دویچەولە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردۆتەوە، کە ماڵپەڕی هەواڵی "خانە ملت" کە سەر بە ئەنجوومەنی نوێنەرانە، لە کۆنترۆڵدا نەماوە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، لە راپۆرتێکدا سەبارەت بەم بابەتە رایگەیاندووە، کە "بە پێی دانانی وێنەی سەرکردەکانی موجاهیدنی خەلق، وا دیارە ئەم ماڵپەڕە هەواڵییە هەککراوە".

چەند خولەکێک دوای راگەیاندنی ئەم هەواڵە، گرووپی هەکەری "شۆڕش تا رووخاندن"ی سەر بە رێکخراوی موجاهدینی خەلق، لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا بەرپرسیارێتی ئەم هێرشە سایبەرییەی گرتۆتە ئەستۆ.

ئەم گروپە هاککەرە بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە زیاتر لە 600 سێرڤەری پەرلەمانیان لەوانە سێرڤەری سەرەکی پەرلەمان، سێرڤەری لیژنەکانی پەرلەمان، سێرڤەری سەرەکی هۆڵی پەرلەمان، سێرڤەری بانکەکانی پەرلەمان و نووسینگەکانی نوێنەران و ئیدارەی گشتی نێودەوڵەتی و ناوەندی توێژینەوەکانی هەککردووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئەو گرووپە، سەدان لاپەڕە "بەڵگەنامەی نهێنی"یان بڵاوکردۆتەوە. تا ئێستا دەسەڵاتی فەرمی هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە بەرامبەر بە بانگەشەی ئەو گرووپی هاکەرە و لەبارەی راستی ئەو بەڵگەنامانەش لەلایەن ئەوانەوە رەت یان پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە رێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران، سەرکەوتوو بێت لە هەک کردنی ماڵپەڕەکان یان بنکە ئینتەرنێتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

سەرچاوە: دویچەولە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین