خاڵی ژینا ئەمینی بە زیاتر لە (5) ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت ئێران

نوچەنێت:

خاڵی ژینا ئەمینی، لە دادگای شۆڕشی شاری سەقز، بە زیاتر لە پێنج ساڵ زیندان و سزای دیکەی، سزا درا.

رۆژی دووشەممە (12/ شوباتی/2024)، رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، سەفا عائیلی، خاڵی ژینا (مەهسا) ئەمینی، لە دادگای شۆڕشی سەقز بە سێ تۆمەتی "بەشداریکردن لە گردبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی ناوخۆ"، "پڕوپاگەندە دژی حکومەت" و "سووکایەتیکردن بە رێبەری کۆماری ئیسلامی" حوکمی زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا کۆماری ئیسلامی، بە کۆی گشتی بە 5 ساڵ و 4 مانگ و 17 رۆژ زیندانی بە سەردا سەپێندراوە.

سەفا عائیلی لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ژینا ئەمینی، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەرکراو و دوای 42 رۆژ لە دەستبەسەرکردنی، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و 200 میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.هەروەها یەک لەسەر سێی سزا توندەکەش بۆ ماوەی 3 ساڵ هەڵپەسێردراوە، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە پەیوەندی نەکردن سەردانی نەکردنی دەستگیرکراوەکانی ساڵیادی کۆچی دوایی ژینا، خۆناساندنی مانگانە بە ئیتلاعات (دەزگای هەواڵگری) و هەروەها تێپەڕاندنی سێ خولی پەروەردەیی و ئەخلاقی و ئایینی.

بە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، لە 16/ئەیلول/2022، لە ژێر دەستی دەوریەی پۆلیسی ئاکاری تاران، ناڕەزایەتی بەربڵاوی لە سەرانسەری ئێران لێکەوتەوە، کە بە ناڕەزایەتی سەرتاسەری و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ناسراوە، کە بۆ چەندین مانگیش بەردەوام بوو.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین