ئاسایشى سلێمانى لەبارەى ڕووخاندنى ماڵى کوێخا دێرین ڕوونکردنەوە دەکات
نوچەنێت:
رۆژى دووشەممە (12/شوبات/2024) ئاسایشى سلێمانى بڵاویکردەوە، "پاش ئەوەی کاتژمێر 12:10 خولەکی شەوی 29 لەسەر 30ـی 1ـی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم (یانەی کۆمەڵایەتی سلێمانی) تەقە لە هاوڵاتی "ئەحمەد کامیل فەقێ" سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا، دوای ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردی هێزەکانمان دەستپێکرد، سەرئەنجام لە رۆژی 30ـی 1ـی 2024، بەپێی مادەی 405 - 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر (ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی) دەستگیرکرا."
لە ڕوونکردنەوەى ئاسایشى سلێمانى دا هاتووە، "دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (ئومێد کەمال) هاوکاری کردووە کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای (دێرین ئەحمەد محەمەد) ناسراوە بە (کوێخا دێرین)، بە بڕیاری ناوبراو تاوانەکەیان کردووە." دواتر "تۆمەتبار ئومێد کەمال کە هاوکاری کردووە دەستگیرکرا."
سەبارەت بە کوێخا دێرین، ئاسایشى سلێمانى فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، "بە پێی مادەی 405 - 31ـی لە یاسای سزادانی عیراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی."
دووپاتى دەکاتەوە، "هەر لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار ( دێرین ئەحمەد ) رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی کە بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment