ئێران داواى وەستاندنى جەنگى ئیسرائیل و حەماس دەکات ئێران

نوچەنێت:

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانێکیدا بۆ لوبنان پشتگیری وڵاتەکەى بۆ لوبنان دووپات دەکاتەوە، هەروەها گوتی لەگەڵ ئەمەریکا پەیام لەبارەی لوبنانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە (11/شوبات/2024) ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی لوبنانی کردووە و پشتگیری ئێرانی بۆ حیزبوڵای لوبنان دووپاتکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "لەگەڵ ئەمەریکا پەیامان دەربارەی لوبنان و جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین ئاڵوگۆڕ کردووە".

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە لوبنان، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و لوبنان سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل و حەماس پێیان وابوو، "جەنگ چارەسەر نییە، چارەسەرێکی سیاسیی یەکجارەکی بۆ غەزە پێویستە"، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە "چەندین جار لەسەر ئەم بابەتە هۆشداری بە ئیسرائیل دراوە و ئێران و لوبنان نایەنەوێت ناکۆکییەکان زیاتر بن".

وەزیرانى دەرەوەی ئێران و لوبنان ئاماژەیان بۆ پێویستی گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ غەزە کردەوە لە ماوەیەکی نزیکدا، وەزیری دەرەوەی ئێرانيش باوەڕی وابوو پێشکەوتنی باش هەیە دەربارەی ئەگەری باشتربوونی دۆخی غەزە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتە لوبنان و چەندین کۆبوونەوەی جیا جیای ئەنجامدا، دواتر ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بە ئەرێنی وەسفکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین