نزيكبوونەوەى ميسر و توركيا چ چۆن كاريگەرى لەسەر وڵاتانى ديكە دەبێت؟ شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

لە كاتێكدا بەرپرسانى ميسرى ئامادەسازيى بۆ لوتكەى سێ قۆڵى نێوان وڵاتەكەيان لەگەڵ ئەسينا و قوبرسى يۆنانى دەكەن، لە هەمان كاتدا لەگەڵ توركياش لێك نزيك دەبێتەوە، ئايا ئەو لێكنزيكبوونەوەيە چ كاريگەريەكى لەسەر پەيوەندى سێ لايەنە دەبێت، ئەوە وايكردووە لە ناوەندە سياسييەكان ببێتە جێگەى پرسيار.

لەدواى (11) ساڵ ناكۆكى بڕيارە ناوەڕاستى ئەم مانگە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لە سەردانى قاهير بكات.

 مەسعوود كاسين، راوێژكارى كاروبارى بەرگريى سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، ئەو سەردانە بايەخى خۆى هەيە، كە دەبێتە ئاساييكردنەوەى تەواوى پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات، ئەوەش وادەكات ببێتە هۆى ئاشتى و سەقامگيرى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جيهان.

سامح شوكرى، وەزيرى دەرەوەى ميسر لە چوارچێوەى سەردانێكى بۆ قوبرسى يۆنانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، وڵاتەكەى ئامادەسازيى بۆ لوتكەى سێ لايەنە دەكات، ئەوەش لەسەر بنەماى ئەوەيە، كە ميكانزمى وڵاتەكەى لەگەڵ نيقۆسيا و ئەسينا ببێتە نموونەيەك بۆ چوارچێوەيەكى هەماهەنگى تۆكمەى ناوچەيى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئالنگەرييە ناوچەييەكان لە دەرياى ناوەند. 

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى باسى لەوە كرد، كە بەردەوامى پەرەپێدانى چوارچێوەى لێكتێگەيشتن و رێككەوتنە هاوبەشەكان پڕۆژە هاوبەشەكان لەو ميكانزمە سەرچاوەى گرتووە بۆ، كە چەندين دەستكەوتى واقيعى لێكەوتۆتەوە.

حوسێن هەريدى، ياريدەرى پێشووترى وەزيرى دەرەوەى ميسر، پێى وايە هيچ پەيوەندييەكى راستەقينە لەنێوان دەستپێكردنەوەى پەيوەندييەكانى ميسر و توركيا و ديدارى سێ لايەنەى قاهيرە و قوبرس و نيقۆسيا نييە، چونكە ميسر هيچ رۆژێك لە رۆژان دژ بە هيچ وڵاتێك نەچۆتە ناو گفتوگۆ و هاوپەيمانيەك، هەبوونى بوارى هاوبەش لە خزمەتى ئەو سێ وڵاتەيە، كە پڕۆژەى گەورەى لێ بەرهەم هاتووە، چونكە لە بنەڕەتيشەوە بۆ ئەوە دامەزراوە.

ئەيمەن سەمير، شارەزا لە ناوەندى ئەهرام بۆ لێكۆڵينەوەى سياسيى و ستراتيژيى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هەر بەرەو پێشچوونێك هەبێت لە نێوان توركيا و ميسر لەسەر حيسابى هەماهەنگى سێ لايەنە نابێت، بەڵكوو بە پێچەوانەوە قاهيرە دەتوانێت رۆڵى گەورە لە نزيككردنەوەى ديدگاى نێوان ئەنقەرە و ئەسينا و نيقۆسيا ببينێت، لە سايەى خواستى توركيا بۆ چارەسەركردنى هەر ناكۆكيە.

يەكەم كۆبوونەوەى سێ قۆڵى نێوان ميسر و قوبرس و يۆنان لە (13)ى مانگى كانوونى دووەمى (2014) كرا، دواين كۆبوونەوەش لە مانگى تشرينى يەكەمى (2021) كرا، دواين كۆبوونەوەش لەسەر ئاستى وەزيرانى دەرەوەى هەر سێ وڵات لە مانگى ئەيلوولى ساڵى رابردوو لە پەراوێزى كۆبوونەوەى نەتەوە يەكگرتووەكان كرا.

لە مانگى تەمووزى ساڵى رابردوو ئەنقەرە و قاهيرە رايانگەياند، ئاستى پەيوەندى ديپلۆماسيان بۆ باڵيۆز بەرزدەكەنەوە، لە مانگى ئەيلوولى رابردوو بۆ جارى دووەم سەرۆك كۆمارى توركيا لە بەراوێزى لوتكەى (20) لە نيودلهى لە هندستان لەگەڵ عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆكى ميسر كۆبوونەوە، ئەو كاتە ئەردۆغان سووربوونى خۆى لەسەر بەهێزكردنى هەماهەنگى ستراتيژيى بە ئاراستەيەكى ستراتيژى قووڵ دەربڕى، ئەوەش لە چوارچێوەى رێزگرتنى دوولايەنە بەرژەوەندى هاوبەش، كە بە جۆرێك بێت كاريگەرى لەسەر ئاسايش و سەقامگيرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەبێت.

بۆ يەكەمجار لە (2022) ئەردۆغان لە پەراوێزى كردنەوەى كاسى جيهانى لە مانگى تشرينى يەكەم تەوقەيان كرد، دواتر سەرۆك كۆمارى توركيا گوتى، بۆ ماوەى (30 بۆ 45) خولەك قسەم لەگەڵ سەرۆكى ميسر كردووە، هەروەها دواتريش وەزيرانى دەرەوەى هەردوو وڵات چەند جارێك گفتوگۆيان لەسەر ميكانزمى هاوبەش بۆ بەهێزكردنى هەماهەنگى نێوان هەردوو وڵات  بە زركردنەوەى رێژەى ئاڵوگۆڕى بارزانى كرد.

هەريدى لە بەشێكى ديكەى قسەكانى روونى دەكاتەوە، كە نزيكبوونەوەى توركيا و ميسر لەو كارە سەرەكييانەيە دەبێتە پاڵنەر بۆ چوونى توركيا بۆ ناو كۆڕبەندى گازى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، كە كاريگەرى گەورەى لەسەر پاڵپشتى سەقامگيرى ئەو ناوچەيە دەبێت.

ئەوەش لە كاتێكدايە سەمير ئاماژە بە هەموونى چەند دەرفەتێك دەكات كە لە هەماهەنگى ميسر و يۆنان و قوبرس دەستى دەكەوێت، كە ئەو دوو وڵاتە هەردووكيان ئەندامن لە يەكێكى ئەوروپا، لە پاڵ جەختكردنەوە لەسەر پەيوەندييە سێقۆڵييەكان، كە لەسەر بنەمايەكى راستەقينەى جێگير و قووڵ دامەزراوە، هاوتايە لەگەڵ خزمەتكردنى هەر سێ وڵات.

بەگوێرەى چاودێران، ميكانزمى هەماهەنگى نێوان قوبرس و يۆنان و ميسر بوارەكانى سەربازيى و سياسى دەگرێتەوە، لەگەڵ هەماهەنگى بەرژەوەندييەكان كە لەدواى زيادبوونى دۆزيينەوەى گازى سرووشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەند گەشەى كردووە.

سەرچاوە: شەرقولئەوسەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین