پنتاگۆن: لەبارەی کوژرانی هاووڵاتی ئێرانی لە هێرشەکانمان زانیاریمان نییە ئێران

نوچەنێت:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە کوژرانی هاوڵاتیانی ئێرانی نییە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ئامانجەکانی پەیوەست بە سوپای پاسداران لە عێراق و سوریا، زانیاری نییە.

رۆژی دووشەممە (پێنجى شوباتی/2024)، یۆرۆنیوز لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ژەنراڵ پاتریک رایدەر، گوتەبێژی پنتاگۆن، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئاماژە سەرەتاییەکان دەرخەری ئەوەن، کە هێرشەکان نەبۆتە هۆی کوژرانی هیچ ئێرانییەک. بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکارییەکان بکات، دەڵێت "پێدەچێت زیانی گیانی دیکە جگە لە ئێرانییەکان، هەبووبێت".

ئەمریکا لە رۆژی هەینی رابردوو، هێرشی ئاسمانی لە عێراق و سوریا بۆ سەر 85 ئامانجی پەیوەست بە سوپای پاسداران و میلیشیاکانی ئەنجامدا.

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق کە سەربە سوپای پاسدارانن، پێشتر رایانگەیاندبوو، کە 16 ئەندامیان لەم هێرشانەدا کوژراون. حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو، کە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لەنێو ئەو کەسانەدان.

بە پێی راپۆرتەکان لە سوریاش، کە لە هێرشەکەدا 23 پاسەوانی ئەو شوێنانەی ئەمریکا کردوویەتە ئامانج، کوژراون.

هەروەها میدیاکانی ئێران رۆژی دووشەممە هەواڵی چوار ئەفغانی سەر بە لیوای فاتمیونی سوپای پاسداران لە سوریا، لە میانەی ئەو هێرشانەدا راگەیاند.

سەرچاوە: یۆرۆنیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین