فەرەنسا: ئەگەر جەنگ لەنێوان حزبوڵا و ئيسرائيل هەڵگيرسا لەرووى سەربازييەوە بەشدار دەبين وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

ستيڤان سيجۆرينە، وەزيرى دەرەوەى فەرەنسا هۆشدارى دايە ئيسرائيل، كە لەگەرى هەڵگيرسانى جەنگ لەگەڵ حزبوڵا بۆ رزگاركردنى گيانى (20) هەزار هاووڵاتى وڵاتەكەى هێزى سەربازى رەوانەى لوبنان دەكات.

ستيڤان سيجۆرينە كە بە تەلەفۆن پەيامێكى  ئيمانوێل ماكرۆن سەرۆكى وڵاتەكەى بە بە ئيسرائيل كاتس، وەزيرى دەرەەى ئيسرائيلى راگەياندووە، كە ئەگەر تەلئەبيب جەنگ لەگەڵ حزبوڵا هەڵگيرسينێت، پاريس راستەوخۆ لەڕووى سەربازييەوە دێتە لوبنان و رۆڵى سەرەكى لە چارەسەرى سياسى بۆ  داهاتوو ئەو وڵاتە دەبێت.

لەدواى سەردانى نێردەى ئەمەريكا بۆ ئيسرائيل، ئەو جەختكردنەوەى فەرەنسا بەهۆى ئەو ترسەيە كە واشنتن ببێتە تاكە كاراكتەر لەو دۆسيەى ئيسرائيل و ململانێى لەگەڵ حزبوڵا و حەماس ببێتە تاكە كاراكتەر.

لە لايەكى ديكەشەوە ئيسرائيلييەكان رايگەياند، ئەگەر نەگەينە چارەسەرى ديپلۆماسى ئەوا جگە لە بژاردەى سەربازيى بەرانبەر لوبنان ئيسرائيل هيچ بژاردەيەكى ديكەى لەبەردەم نييە، لە وەڵامى ئەو مەترسيانە وەزيرى دەرەوەى فەرەنسا رايگەياند، ئەگەر جەنگى حزبوڵا و ئيسرائيل هەڵگيرسا، ئەوا ئێمەش ناچارين پەنا بۆ بژاردەى سەربازيى ببەين چونكە (20) هەزار هاووڵاتمان لە لوبنان دەژين.

بەگوێرەى زانيارييەكانى ماڵپەڕى (كان)ى ئيسرائيلى بەهۆى جەنگى غەزە و دۆسيەى بارمتەكان گرژى لە گفتوگۆى هەردوو وەزير درووستبوو، لەسەر ئەوەى پاريس هيچ بەڵگەيەكى پێشكەش نەكردووە كە پێداويستى پزيشكى بە نێوەندگيرى قەتەر و فەرەنسا گەيشتبێتە ديلەكانى ئيسرائيل.

ئيسرائيل داواشى كردووە فەرەنسا فشار بخاتە سەر قەتەر بۆ پێدانى بەڵگە لەسەر گەيشتنى پێداويستى پزيشكى بە ديلەكان، لەو پەيوەندييە تەلەفۆنيەش ستيڤان جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە كار لەسەر ئەو بابەتە دەكەن، ئەگەر دەركەوت ئەو دەرمانانە نەگەيشتووە بە ديلەكان، ئەوا لێكەوتەى خراپى دەبێت.

لە لايەكى ديكەوە، يواڤ گالانت، وەزيرى سوپاى ئيسرائيل هەڕەشەى ئاڵۆزكردنى دۆخەكەى لەگەڵ حزبوڵاى لوبنانى لەسەر سنوورەكان كردووە، كە پێشتريش لە چەند ناوچەيەك شەڕوپێكدادان درووست بووە.

وەزيرى بەرگى جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، لە پێناو بوون و سەلامەتيمان كار لەسەر هەموو بەرەكى جەنگ دەكەين، بە وشەيەكى سادە و روونيش ئێمە ئێستا هەموو توانا تايبەت و يەكەكانمان بەكارنەهێناوە، چەندين شتمان بۆ بەكارهێنان ئامادەيە، هێزە ئاسمانييەكان رێمايى بۆ ئاراستەكردنى فڕۆكەكان بەرەو باكوور ئامادەن، بۆ هەر شتێك بێت ئەوا ئێمە ئامادەين.

پێشتر حزبوڵاى لوبنانى لە راگەيێندراوێكدا جەختى لەسەر ئەوە كردبۆوە، چەندين پێگەى سوپاى ئيسرائيليان لە بەشى رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە باشوورى وڵاتەكەيان كردۆتە ئامانج كە سەربازانى ئيسرائيلى تێدا نيشتەجێ بوو.

لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكە هاتبوو، بە چەكى مامناوەند چەندين بنكەى سەربازييان كردۆتە ئامانج و چەندين سەربازى ئيسرائيليان برينداركردووە.

سەرچاوە: خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین