پەرلەمانى کوردستان لەیادى شاڵاوى ئەنفال دا ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە یادى سی و سێ ساڵەى یادى شاڵاوى ئەنفال دا پەرلەمانى کوردستان چەند داواکارییەک بۆ کەسوکارى ئەنفالکراوان دەخاتەڕوو لە ڕاپۆرتێکى (17) خاڵیدا، هەروەک تێدا هاتووە، "ڕەخساندنى هەلى کار بۆ کچ و کوڕانى شەهیدان و ئەنفالکراون، کە زۆریان خوێندنیان تەواو کردووە و دانەمەزراون."

هەروەها لیژنەى ڕاسپێردراوی پەرلەمانى كوردستان تایبەت بەیادى 33ساڵەى شاڵاوەكانى ئەنفال لە ڕاپۆتەکەدا دەشڵێت، دەبێ "حکومەتی عێراق داواى لێبوردن لە گەلى كوردستان بكات و بەڵێنی دووبارەنەبوونەوەى كارەساتی وا دەرحەق بە گەلی کوردستان بدات."

 

دەقى ڕاپۆرتى لێژنەى ڕاسپێردراوی پەرلەمانى كوردستان تایبەت بەیادى 33ساڵەى شاڵاوەكانى ئەنفال:

ڕاپۆرتى لێژنەى ڕاسپێردراوی پەرلەمانى كوردستان تایبەت بەیادى 33ساڵەى شااڵوەكانى ئەنفال ئەنفال، ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییە بوو كە رژێمى دیكتاتۆری شۆڤینى بەعس دژ بە گەلى ستەمدیدەی كوردستان ئەنجامیدا، لە شوباتى ساڵى )1988 )دەستى پێكرد و لە ئەیلولى هەمان ساڵدا كۆتایى پێهێنا.

پرۆسەى تاوانى ئەنفال لە هەشت قۆناغی یەك بە دواى یەك ئەنجامدرا، سەرەتای ئەم تاوانە لە دۆڵى جافایەتى دەستى پێكرد، دواتر ئەنفالى ناوچەى قەرەداغى گرتەوە، لە قۆناغى سێیەم ناوچەى گەرمیان لە قۆناغى چوارەم ناوچەكانى زێی بچووك و دەشتی کۆیە، قۆناغى پێنجەم و شەشەم و حەوتەم ناوچەكانى رەواندوز، خەلیفان، خۆشناوەتى و دوا قۆناغى ئەنفالیش ناوچەى بادینانى گرتەوە. ئەم تاوانەش بێ پێشینە نەبوو بەلکوو پێش ئەوەش جینۆسایدی فەیلییەکان و بارزانییەکان ی ئەنجام دابوو.

 لەم پرۆسە بەدناوەدا حكومەتى شوڤێنى ئەوكاتى عێراق، زیاتر لە )182 )هەزار هاووڵاتى كوردستانى شەهید و بێسەروشوێن كرد. زیاتر لە )4500 )گوندى كوردستان سوتێنران و لەگە ڵ زەویدا تەخت كران، بەمەش بەشێكى گرنگى بنەماى ئابوورى كوردستان وێران كرا، لە رووى كشتوكاڵ و ئاژەڵدارى و دارستان، تەنانەت ووشككردنى سەرچاوەى كانیاوەكانیشى گرتەوە. رووبەرێكى گەورەى خاكى كوردستان چۆڵكرا، ئەو خەڵكانەشى كە لەم شاآلوەدا دەربازیان بوو، ئاوارەو دەربەدەر كران.

ئەنفال بە هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەكان جینۆسایدى گەلێک بوو، كە كوشتن ، لەناوبردنى تاكەكان، بێسەرو شوێن كردن و زیندەبەچاڵكردن و بەكار هێنانى چەكى كۆمەڵكوژ، گو للەبارانكردن، برسیكردن وێرانكردنى سەرچاوەكانى ئابوورى و ژیان و ئاوارە و دەربەدەركردنى هاوآلتیانى سڤیل لە زێدى باب و باپیرانی لەخۆگرتبوو .

كۆمەڵەى گشتى نەتەوە یەكگرتووەكان هەر لەدواى دامەزراندنییەوە جینۆسایدى بە تاوانێكى نێودەوڵەتى داناوە، بەپێى رێكکەوتنە نێودەوڵەوتییەكان تاوانى جینۆساید ، تاوانى جەنگ و تاوانەكانى دژ بە مرۆڤایەتى هەرگیز تاوانباران بە تێپەربوونى كات لە سزاى عادیالنە دەربازیان نابێت و دەبێت بدرێنە دادگا. ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیش لە رۆژى 14 /4/2008 ئەنفالى بە جینۆساید ناساند. هەروەها دادگاى باآلى تاوانەكانى عێراق لە رۆژى 24/6/2007 ئەنفالى وەك تاوانى جینۆساید ناساند.

 لەبەر رۆشنایى ئەم بڕیارە تاوانباران )عەلى حەسەن مەجید، سوڵتان 2 هاشم حسین رەشید( حوكمى لە سێدارەدانیان درا، زیندانى هەتاهەتایش بۆ ئەوانیتردەرچوو . فەرمانى دەستگیركردنیش بۆ )258 )تۆمەتبارلە كەیسى ئەنفال دەرچ ووە، بەاڵم بەداخەوە دەستگیرنەكردنى ئەم تۆمەتبارانە ب ۆتە داخێكى گەورە لەسەر دڵى كەسوكارى شەهیدان وئەنفالكراوان. بۆیە لەم بۆنە خەمناکەدا پێمان وایە کە پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بنێت. 

1. پابەندبوونى خۆى بە ماددەکانی )112 و 132)ی دەستورى ساڵی 2005ی عێراقی و یاساكان و بڕیارەكانی دادگای بااڵی تاوانەكانی عێراق سەبارەت بە جینۆسایدی گەلی کوردستان ڕابگەیەنێت و بە تایبەت قەرەبۆكردنەوەى زیانە گیانی وماڵییەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان ، هەروەها تەرخانكردنى بەشێك لە داهاتەكانى عێراق بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكانى ئەو شااڵوانە.

2.حکومەتی عێراق داواى لێبوردن لە گەلى كوردستان بكات و بەڵێنی دووبارەنەبوونەوەى كارەساتی وا دەرحەق بە گەلی کوردستان بدات.

 3.سەرجەم ئەم دۆكۆمێنتانەى كە لەسەر پرۆسەى تاوانى ئەنفال هەن، ڕادەستى حكومەتى هەرێمى كوردستانى بكاتەوە. 4 -دەوڵەتی عێراق ببێتە ئەندام لە دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى، بە مەبەستى رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەى ئەم جۆرە تاوانانە دژ بەگەالنی عێراق بەگشتى و گەلى كوردستان بە تایبەتى. دواى بەدو اى سەردانى مەیدانی لێ ژنەكەمان بۆ دەڤەرى گەرمیان و قەزاى چەمچەماڵ و كۆبونەوەمان لەگەڵ الیەنە پەیوەند ی دارەكان و كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان و ڕێكخراوەكانى تایبەت بە جینۆساید و ئەنفال ، كۆمەڵێك كێشە وگرفت و داواكارى و ڕاسپاردەی دەڤەرەکە دەخەینە بەردەم پەرلەمان ی کوردستان و حکومەتی هەرێم بە ئامانجى چارەسەر و جێبەجێکردنیان:

1. گەرانەوەى ڕوفاتى سەرجەم قوربانیانى تاوانى ئەنفال بۆ كوردستان، بە ئاشكراو لەبەرچاوى میدیا جیهانییەكان و نوێنەرانى ڕێكخراوە ناوخۆی ى و جیهان ییەكانى بوارى جینۆساید و كەسوكارى ئەنفالكراوان بەپێى بڕیارى دادگا.

2. وەرگرتنى سامپڵى خوێن لە كەسوكارى ئەنفالكراوان، بەمەبەستى ئەنجادانى پشكنینى (DNA(بۆناسینەوەى ڕوفاتەكان لەكاتى هێنانەوەیاندا.

3. ڕەخساندنى هەلى كار و پێشەنگى بە كچ و كوڕى شەهیدان و ئەنفالكراوان بدر ێت لە دامەزراندا كە ژمارەیەكى زۆریان خوێندیان تەواوكردوەو بێكارن، هەروەها دەستپێكردنەوەى پێشینەى هاوسەرگیری كچ و كوڕى شەهیدان.

4. هەمواركردنەوەى یاساكانى، ژمارەى )9)ى ساڵى 2007ى هەمواركراوى ماف و ئیمتیازاتى كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەرێمى كوردستان _ عێراق، یاساى ژمارە )9)ى ساڵى 2015ى ماف و ئیمتیازاتى تاقانەكانى جینۆساید، بەشێوەیەك كە كارى پێ بكرێت و خواست و داواكاریەكانى كەس وكارى شەهیدان وئەنفالكراوان و تاقانەكانى جینۆساید بەدیبهێنێت.

5. پێویستە لەسەر وەزارەتى كاروبارى شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕێكارى پێویست بگرێتە بەر بۆ بەدۆكۆمێنتكردنى بەڵگە و ووتەزارەك ی یەكان و كەل و پەلى ناو ڕو وفاتى ئەنفالكراوان و پاراستنیان لە مۆنۆمێنتەكانى ئەنفالدا.

6. جێبەجێكردنى فەرمانى دابەشكردنى زەوى بۆ كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانى سیاسی، هەروەها دروستكردنى خانووى خۆكرد بۆ وارسى شەهیدانى سەنگەر و دەستپێكردنەوە و پێدانى منحەى خانو و ى خۆكرد بۆ وارسى ئەنفالكراوان ، كە چەند ساڵێكە ڕاگیراوە بەهۆى قەیرانى داراییەوە.

7. نۆژەنكردنەوەى مۆنۆمێنتى ئەنفال لە چەمچەماڵ كە لە یاساى بودجەى 2013 بڕى )یەك ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار(ى بۆ تەرخانكراوە، هەروەها سەوزكردنى گۆڕستانى ئەنفالى مۆنۆمێنتەكە كە لە بودجەى هەمان ساڵدا بڕى )یەك ملیارو سى ملیۆن دینار(ى بۆ تەرخانكراوە.

8. دروستكردنى مۆنۆمێنتێكى شایستە لە سنورى ئیدارەى گەرمیان لە ناحیەى ڕزگارى لە )دێبنە.

9. پێدانى نازناوى شەهیدان و ئەنفالكراوان بە قەزاى چەمچەماڵ لە پەرلەمانى كوردستان ، كە لە خولى چوارەم دا خوێندنەوەى یەكەمى بۆكراوە.

10. لە ئێستادا بێ ئاویی كێشەى سەرەكى و گرفتى گەورەى سەرجەم هاواڵتیانى قەزای چەمچەماڵە، ) كە لەم قەزایەدا لە دوو هەفتە جارێك دوو كاتژمێر ئاویان هەیە(، بۆ چارەسەركردنى ئەم كێشەیە، پێویستە حكومەتى هەرێم بەزووترین كات پڕۆژەى 4 ئاوى)گۆپتەپە_ چەمچەماڵ( بخاتە بوارى جێبەجێكردنەوەو بیریش لە پالنى كورتخایەن بكاتەوە تا جێبەجێكردنى پڕۆژەكە .

11. كێشەى نەبو ونى كارەباى نیشتیمانى لە ئیدارەى گەرمیان و قەزاى چەمچەماڵ یەكێكى ترە لە كێشە گەورەكان، بەجۆرێك كە تا ئێستا )42 )گوند لە سنورى ئیدارەى گەرمیان و )77 )گوند لە قەزاى چەمچەماڵ بەدەست ئەم گرفتەوە دەناڵێنن.

12. نەبو ونى خزمەتگوزارى و ڕێگاوبان كێشەیەكى گەورەیە لەو ناوچانە بە جۆرێك كە )75 )گوند لە سنور ى ئیدارەى گەرمیان )ڕێگاى قیرتاو(یان ن ییە و )24 )گوند لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ، هەمان كێشە یان هەیە سەرەڕای كێشەى قیرتاو لەناو قەزاكە بەتایبەتى لە ) گەڕەكى ئاسو و دە ( كە سەرجەم یان كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوانن.

 13. پێویستە حكومەتى هەرێمى كوردستان لە كاتى دانانى بودجەى هەرێم تایبەتمەندى ئەو ناوچانە لە بەرچاو بگرێت، بەهۆى ئەوەى دەكەونە سنورى )ناوچە كوردستانیی ەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم( ، چونکە یەكە ئیدار ی یەكان سەرەڕای پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى بە دانیشتوانى ناوچەكانى خۆیان خزمەتگوزارى گشتى پێشكەش بە خەڵكى ئەو ناو چانەش دەكەن، بۆیە جەخت دەكەینەوە لە تایبەتمەندب وونى ئەم ناوچانە لە بو د جەى هەرێمدا.

14. دەستپێكردنەوەى ئەو پڕۆژانەى كە بەهۆى قەیرانى دارای ی ەوە ڕاوەستاوە كە دیارترینیان پڕۆژەى دووسایدى ) كەالر– دەربەندیخان( و )كەالر–كفریی( و پڕۆژەى نەخۆشخانەى )100 )قەرەوێڵەیی لە كەالرو چەمچەماڵ، و )بەنداوی باوەنور( لە ناحیەى پێباز.

15. نەبوونى بیناى تایبەت بە بەڕێوبەرایەتییەكانى شەهیدان لە ئیدارەى گەرمیان و قەزای چەمچەماڵ ، هەروەها پێویستى نۆژەنكردنەوەى زۆربەى بینا و فەرمانگەكانى حكومەت لەو ناوچانە، سەرەِراى نەبوو نى میال كى پێویست و پڕنەكردنەوەی بۆشایی میلاکات.

16. ئاوەدانى زیاتر بخرێتە ئەو ناوچانەى كە بەر شاآلوى ئەنفال كەوتوون ، وەك كردنەوەى قوتابخانە، زانكۆ ، پەیمانگا و دامەزراندنى كارگەى جۆراوجۆر بەمەبەستى ڕەخساندنى هەلى كار و باشتركردنى بژێوى ژیانى هاوڵاتییان.

17. پێویستە كاربكرێت بۆ ئەوەى تەواوى ئەم تاوانانە بە جیهان بگەیەنرێت لە ڕێگای قونسوڵ و نوێنەرانى واڵتان لە هەرێم و عێراقدا، هەروەها وەرگێڕانى دۆك ۆ مێنتەكان 5 بۆ سەر زمانە زیندووەكانى جیهان، تا ئەم تاوانانە وەك تاوانە گەورەكانى جیهان بە زیندوویی بمێنن و و فەرامۆش نەکرێن.

 لەكۆتایی دا سەرى ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدانى شاڵاوى ئەنفال و سەرجەم شەهیدانى كوردستان دادەنوێنین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین