دەم پارتى کاندیدەکانى بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان دیارى دەکات تورکیە

نوچەنێت:

دەم پارتى بڕیاریداوە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا کاندیدى بۆ شار و شاروچەکان دیاری بکات، ئەگەرچى تاوەکو ئێستا ڕوون نییە لەگەڵ جەهەپە لیستى هاوبەش پێدەکدەهێنن یاخود بە لیستى سەربەخۆ بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن.

ئەمرۆ هەینی (دووی شوبات/2024) ماڵپەڕی (t24) بڵاویکردەوە، بڕیارە هەڵبژاردنی ناوخۆی تورکیا لە مانگی ئادار بەرێوەبچێت، دواوادەش بۆ خۆکاندیدکردن (5)ی شوباتى ئەم مانگەیە، بەرپرسێکی دەم پارتى دەڵێت، ''ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ هەڵبژدارنە، دەمانەوێ کاندید بۆ هەموو قەزا و پارێزگاکان دیاری بکەین، چونکە تاوەکو ئێستا کۆدەنگیەک نییە لەناو پارتەکەمان بۆ لیستى سەربەخۆ بۆیە کاندید لەو شوێنانە دیاری دەکەین."

لەدوای کۆبوونەوەی پارتی جەهەپە و دەم پارتی، تاوەکوو ئێستا دیار نییە ئایا لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی تورکیا لە ئەستەمبۆڵ دەم پارتی هاوپەیمانى لەگەڵ جەهەپە پێکدەهێنێت یاخود نا، چونکە بەرپرسێکی ئەم حیزبە ئاشکرای دەکات کە بڕیاریانداوە لە هەموو پاریزگاو قەزاکانی ڕۆژئاوای تورکیا کاندیدیان هەبێ. 

هەروەها لە چەند ڕۆژی رابردوو، باشاک دەمیرتاش خێزانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، وەک کاندیدى سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ دیاریکرا، لەکاتیکدا چاوەرواندەکرێت ئەم پارتە پشتیوانی لە جەهەپە بکات، بەڵام پێشهاتەی نوێ لەناو ئەم پارتە روویداوە و  نازانرێت ئایا هاوکاری جەهەپە دەکات یاخود نا. 

جێگەی ئاماژە پێدانە دەم پارتى (هەدەپەى پێشوو)  لە هەڵبژاردنی (2019) پشتیوانی لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا کرد، بەڵام ئەمجارە دیار نییە بەتەنیا لیستی خۆیان دەبێت یان پشتیوانی جەهەپە دەکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین