کۆمپانیاییە بیانییەکان کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکەن کوردستان- عێراق
کۆمپانیای نەوت و گازی نەرویجی DNO  رایگەیاند، کە ئاستی بەرهەمهێنانی ووزەی لە کێڵگەکانی تاوکێ زیادیکردووە.

نوچەنێت

کۆمپانیای نەوت و گازی نەرویجی DNO  ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کارەکانی لەهەرێمی کوردستان لە چارەگی یەکەمی 2021 بڵاو کردەوە و رایگەیاند:  54 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، کە 32 ملیۆن و200 هەزار دۆلار شایستەی کۆمپانیاکە بووە بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ، لە هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەی تاوکێ.

کۆمپانیای DNO خاوەنی ٪75 گرێبەستەکانی کاری بەرهەمهێنانە لە كێڵگەکانی تاوکێ و پیشابوور، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Genel Energy plc هەردوو کۆمپانیاکە کارەکانیان چڕکردووەتەوە، لە هەڵکەندنی بیری نوێ و نۆژەنکردنەوەی بیرەکانی ئەو دوو کێڵگەیە. 

سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنان، کۆمپانیای DNO، رایگەیاند، کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاییەکان لە سەرەتای ساڵی 2021 زیادیکردووە، بە جۆرێک لە ڕێژەی بەرهەمهێنان لە 110.900 بەرمیلی ڕۆژانە بۆ 115،500 بەرمیلی رۆژانە بەرزکراوەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین