هاوکارییەکانى یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکى وڵاتانى یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسلى پایتەختى نەرویج کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی بەردەوامبوونی پاڵپشتییە دارایی و سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراینا. چاوەڕوان دەکرێت بڕیارێکی ئەرێنی لە بەرژەوەندی ئۆکرانیا بدرێت.

ڕۆژی سێشەممە (30/ کانوونی دووەم/ 2024) ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، "سەرۆکى وڵاتانى یەکێتیی ئەوروپا کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پاڵپشتییە داراییەکان و هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراینا، دابینکردنی داراییەکی باش، چەک و تەقەمەنی، گەیشتی هاوکارییەکان لە ماوەیەکی کورت" ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکەی یەکێتیی ئەوروپایە."

 ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، "کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی دیاریکراو دەدرێت بۆ پاڵپشتی کردنی سندوقێک بە ناوی دامەزراوەی ئاشتی ئەوروپا کە ئامانج لێی بەخشینی چەکە بە ئۆکراينا. ئەڵمانیاش زۆر بەجدی جەخت لەو بابەتە دەکاتەوە، و مەبەستییەتی هاوکارییەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئۆکراينا بەردەوام بێت."

وڵاتاى ئەوروپا ماوەی چەند مانگێکە سەرقاڵى گفتوگۆن دەربارەی چۆنیەتى پێشکەشکردنى هاوکاریی دارایی و سەربازیی بە ئۆکراینا.

ڕۆژی پێنجشەممە (1/ 2 /2024) کۆبوونەوەى لووتکەى سەرۆک و بەرپرسانى یەکێتیی ئەوروپا لە بڕۆکسل ئەنجام دەدرێت، چاوەڕێ دەکرێ گفتوگۆ لەسەر پێشکەشکردنی یارمەتی دارایی بە بڕی (50) ملیار یۆرۆ بۆ ئۆکراینا لە ماوەی چوار ساڵ بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین