وەزيرى ناوخۆى توركيا: دوو چەكدار بەتۆمەتى هێرشكردنە سەر كڵێسا دەستگيران
نوچەنێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (29/كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، وەزيرى ناوخۆى توركيا رايگەياند، دوێنێ هێرش كرايە سەر كڵێساى ماريا رۆمانياى كاسۆليكى بەو هۆيەوە هاووڵاتيەك لەكاتى بەرێوەچوونى قوداس كوژرا.
عەلى يەلەركايا ئاماژە بەوە دەكات دوو كەسى بيانى دەستگيركراون، كە يەكێكيان تاجيكستانيە ئەوەى ديكە رووسيە، بەگوێرەى هەڵەسەنگاندنەكانى ئێمە پەيوەندييان بە رێكخراوى داعشەوە هەيە.
دواى ئەو هێرشە نووسينگەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، بەرپرسى ئەو ناوچەيەى پارتى دادوگەشەپێدانى فەرمانڕەوا پەيوەندى بە قەشەى ئەو كڵێسايە كردوو سەرەخۆشى ئەو سەرۆك و پارتەكەيان پێ راگەياند.
هەر لەدواى ئەو هێرشە پاپا فرەنسيس، سەرەخۆشى رايگەياند، هاوسۆزم لەگەڵ كڵێساى سانتا ماريا لە ئيستەنبۆڵ كە بووە كوژرانى كەسێك لە كاتى بەڕێوەچوونى قوداس.
پێشتر رێكخراوى تيرۆرستى داعش بەرپرسيارێتى خۆى لەو هێرشە راگەياند، جەختيشى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو هێرشە بۆ بە ئامانجگرتنى هاووڵايانى جوو مەسيحيە.
دوێنێ دوو چەكدار لەكاتى بەڕێوەچوونى قوداس هێرشيان كردە سەر كڵێسايەك لە ئيستەنبۆڵ بەو هۆيەوە كەسێك كوژرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment