دیموکرات و کۆمارییەکان یەکدەگرن دژی چین!!
نوچەنێت
سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا، لە ئەنجوومەنی پیران و جێگرەکەی کە لە حزبی کۆمارییەکانە، پرۆژەیەکی هاوبەشیان بە ناوی (کێبرکێ ستراتیژی)، دژ بە وڵاتی چین خستە بەردەم ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانەوە.
لە دیاردەیەکی کەم وێنەدا، ئەندامانی هەردوو حزبی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، هاوڕان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی توندی ئەمریکا بەرامبەر فراوانخوازیەکانی چین، لە زەریای ئارام و هیندیدا، هەریەکە لە بوب مينينديز، جيم ريسشی جێگرەکەی، پرۆژە یاسایەکی 280 لاپەڕەییان، ئاراستەی ئەنجوومەنی پیران کرد، لە پرۆژەکەدا پێشنیار، بۆ سزادانی چین لە پرسەکانی تایبەت بە پێشلکردنی مافی مرۆڤ لەو ناوچانەدا خراوەتەڕوو، هەورەها داوایان لە ئەنجوومەنی پیران کرد، کە بڕی 450 میلیار دۆلار تەرخان بکەن، بۆ ڕووبەڕووبەونەوەی جوولەکانی چین و پرۆژە بازرگانییەکانی لە ناوچەکەدا.
ئەو پرۆژە یاسای ئەمریکا دژی چین لە کاتێکدایە، کە لەم ساڵانەی دواییدا ئاڵۆزیی نێوان هەردوو زلهێزەکە زیاتر بووە و، ئەمەریکا، چین بە دزینی موڵکە فیکرییەکەی تۆمەتبار دەکات، جگە لەوەی ئەمریکا ناڕەزایی بەرامبەر زیادبوونی، هێزە سەربازی و دەریاکانی چین لە ناوچە ستراتیژییەکانی کیشوەری ئاسیا، بە تایبەت لە جوولەکانی چین لە داکووتانە سەر هۆنگ کۆنگ و، دەستگیرکردنی بە کۆمەڵی ئەندامانی کەمینەی ئویغور.
چین تۆمەتەکانی ئەمریکا، بە دزینی موڵکە فکرییەکان و پێشێلکردنی مافی ئویغور ی بە درۆ دەخاتەوە، واشنتۆنیش بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتانە تۆمەتبار دەکات.
هەروەها سزادانی حەوت ناوەند و کۆمپانیای چینی، لە لایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئاستی مەترسییەکانی ئەو پرۆژانەی چین لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی و، بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئاسیا دەخاتەڕوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment